وه‌فدێكی باڵای هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

وه‌فدێكی باڵای هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

سه‌رۆك كۆمار د. فوئاد مه‌عسوم ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2/4/2017 له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا وه‌فده‌كه‌ به‌ چڕی  روداوه‌كانی په‌یوه‌ست به‌دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێ (شه‌ممه‌ )ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی خسته‌ڕو، كه‌ تایبه‌ت بو به‌ بڕیاڕه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵا له‌ پارێزگاكه‌دا ، سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌یكرد بۆ هه‌وڵ و په‌یوه‌ندییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی  له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان  بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌ی گونجاو  .

به‌ گوێره‌ی زانیاریی باوه‌ڕپێكراو  له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا وه‌فدێك له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌   به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێده‌كه‌وێت بۆ دیالۆگ و وتوێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا سه‌باره‌ت به‌ چه‌ندین مه‌سه‌له‌ .

پـــەیـــوەنــدیــدار