لەسەر بانگهێشتی سەفیر شاندێکی کۆمیتەی فینلاندا بەشداری ئیوارەخوانێك دەکەن

لەسەر بانگهێشتی سەفیر شاندێکی کۆمیتەی فینلاندا بەشداری ئیوارەخوانێك دەکەن

ڕۆژی یه‌ک شممه‌ ڕێکه‌وتی ٢٧/١٢/٢٠١٥ شاندێکی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان /فینلاند که‌ پێکهاتبون له‌ به‌ڕێز نه‌بیل لێپرسراوی کۆمیته‌و هه‌ریه‌ک له‌ کارگێڕانی کۆمیته‌ هه‌ڤاڵان کاروان عازه‌بانی و مه‌زن جه‌لال و به‌ڕێز محه‌مه‌د شوان ئاماده‌ی ئێواره‌ خوانێک بوون که‌له‌سه‌ر بانگهێشتی سفاره‌ی عێراقی فیدراڵ ڕێکخرابوو مه‌به‌ست له‌م ئێواره‌ خوانه‌ بۆ گفتوگۆ و باسکردن له‌ سه‌ر جالییه‌ی عێراقی و ئه‌و ئاوارانه‌ی به‌م دوایه‌ ڕویان له‌ ووڵاتی فینلاند کردوه‌ و چۆنێتی هاری کاریکردنیان هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا چه‌ندین گفتوگۆ و پرسیار وپێشنیار له‌لایه‌ن ئاماده بوان ئاراسته‌ی سه‌فیرکران

2

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە