لیوای یەكی تایبەتی سكرتاریەت وەڵامی كۆمپانیای چاڤی دەداتەوە

لیوای یەكی تایبەتی سكرتاریەت وەڵامی كۆمپانیای چاڤی دەداتەوە

لیوای یەكی تایبەتی سكرتارییەتی سەر بە هێزەكانی حەفتای پێشمەرگە لە روونكردنەوەیەكدا وەڵامی تۆمەتەكانی كۆمپانیای چاڤی گەشتیاری دەداتەوە.
لە روونكردنەوەكەدا لیوای 1 ی تایبەتی سكرتارییەت رایگەیاندووە: دوای بڵاوبوونەوەی زانیاری ناردوست و بەلاڕێدابردنی راستییەكان و هۆنینەوەی درۆ لەلایەن كۆمپانیای چاڤیەوە لەسەر ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانمان كە ئەركیان پاراستنی ماڵی هەڤاڵ مام جەلالە بەپێویستی دەزانین جگە لە بەدرۆخستنەوەی تەواوی قسە دروستكراوەكانیان، رایبگەیەنین كە تەنها ئەفسەرێك و دوو پێشمەرگە لە دەوام و ئەركی ئاسایی خۆیاندا لەكاتی نزیكبوونەوەی چەند كەسێك لە ماڵی هەڤاڵ مام جەلال پرسیاریان لێكردوون و رێوشوێنی پێویستیان گرتۆتەبەر لەچوارچێوەی ئەركەكانیاندا.
لە بەشێكی تری روونكردنەوەكەدا لیوای 1ی تایبەتی سكرتارییەت ئاماژەی بەوەشكردووە: كە ئەو درۆشاخدارەی كۆمپانیای چاڤی رەتدەكەنەوە كە باسی لەوەكردووە ئەو پێشمەرگانە لەلایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد نێردراون بۆ ئەو شوێنە و دووپاتی دەكەینەوە دوور و نزیك پەیوەندیان بەو كارەوە نیە بەڵكو پێشمەرگەكان لەچوارچێوەی ئەركە ئاساییەكانیاندا لێپرسینەوەیان كردووە.

پـــەیـــوەنــدیــدار