سه‌رۆك كۆمار كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانی میسر ئیدانه‌ ده‌كات

سه‌رۆك كۆمار كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانی میسر ئیدانه‌ ده‌كات

د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌توندی ئه‌و په‌لاماری ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئیدانه‌ كرد كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 9-4-2017 كرایه‌سه‌ر نوێژكه‌رانی بێ دیفاع له‌ كڵێسای مار جه‌رجیس له‌ شاری ته‌نتا له‌ كۆماری میسری عه‌ره‌بی و چه‌ندین قوربانی بێ دیفاع و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌رۆك كۆمار له‌ بروسكه‌یه‌كدا بۆ فه‌خامه‌تی سه‌رۆكی میسر عه‌بدولفه‌تاح سیسی ناڕه‌زایی توندی خۆی ده‌ربڕی له‌ ئاست ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ چه‌په‌ڵه‌، هه‌ڵوێستی گه‌لی عیراق و هاوپشتی بۆ گه‌لی میسری برای دووپاتكرده‌وه‌ له‌ به‌گژاچونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی تیرۆرو توندڕه‌وی.

سه‌رۆك مه‌عسوم هاوخه‌می و ماته‌مینی قوڵی بۆ ئه‌م كۆسته‌ به‌ئازاره‌ ده‌ربڕی و داوای له‌ یه‌زدان كردووه‌ قوربانییه‌كان به‌ به‌زه‌یی فراوانی خۆی شادبكات، هه‌رچی زووتریش شیفای برینداره‌كان بدات.

ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌كه‌یه‌:
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك عه‌بدول فه‌تاح سیسیی به‌ڕێز

سه‌رۆك كۆماری میسری عه‌ره‌بی

به‌ داخ و په‌ژاره‌وه‌ هه‌واڵی ئه‌و په‌لاماری ته‌قینه‌وه‌یه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆمان بیست كه‌ نوێژكه‌رانی بێ دیفاعی له‌ كڵێسای مار جه‌رجیسی له‌ شاری ته‌نتا له‌ كۆماری میسری عه‌ره‌بیی كردۆته‌ ئامانج به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك قوربانیی بێ دیفاع برینداربونی ژماره‌یه‌كی لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ كاتێكدا به‌توندی ئه‌م په‌لاماره‌ چه‌په‌ڵه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین، هه‌ڵوێستی پشتیوانی و هاوكاری گه‌لی عێراق له‌گه‌ڵ گه‌لی میسری برایدا دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ به‌گژاچونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی تێرۆرو توندڕه‌ویدا، هاوكات راستگۆترین هه‌ستی ماته‌مینی خه‌مباری بۆ فه‌خامه‌تتان ده‌رده‌بڕین له‌ ئاست ئه‌م كۆسته‌ به‌ئازاره‌دا، له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان داوایه‌ قوربانییه‌كان به‌ به‌زه‌یی فراوانی خۆی شادبكات، شیفای هه‌رچی زوتریش به‌ برینداره‌كان بدات.

فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆماری عێراق

پـــەیـــوەنــدیــدار