میتی تورکی سیخوڕی بەسەر سەدان کەس و دەیان دامەزراوەی ئەڵمانیەوە کردووە

میتی تورکی سیخوڕی بەسەر سەدان کەس و دەیان دامەزراوەی ئەڵمانیەوە کردووە

پۆلیسی فیدرالی ئەڵمانیا دوێنێ شەممە ٨ی نیسانی ٢٠١٧ ئاشکرایکرد زیاتر لە ٦٠ کەس و چەندین دامەزراوەی تر تەنیا لەبەرلینی پایتەتی ئەڵمانیا لەلایەن دەزگای هەواڵگری میتی تورکیاوە کراوەتە ئامانج..ئەم زانیاریانەش لە مانگی ئاداری ڕابردودا لەمیانەی هەڵمەتێکی پشکنینی دەزگای قەڵاچۆکردنی تاوان لەبەرلین دەست دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا کەوت لەناویاندا لیستێکی میتی تورکی تیایدابووە  کەناوی ٤٠٠ کەسی تێدا هاتووەو میتی تورکی لەناو ئەڵمانیادا بەدوایانەوەبووە..بەپێی ڕاپۆرتێکی “دۆیتشەڤیللە”ئەوەش ئاشکرابووە کەپیشتر ٢٥ کەس لەدانیشتوانی بەرلین لەلایەن میتی تورکیەوە سیخوڕیان بەسەرەوە کراوە..”ئامینە دیمیربوکین”پەرلەمانتاری حزبی دیموکرات مەسیحی پێی وایە ئەگەری ئەوە هەیە ئەو کەسانە سەر بەبزوتنەوەی گیولەن بن و حکومەتی تورکیا بەرپرسیارێتی کودەتاکە شکستخواردوەکە دەخاتە ئەستۆیان لەکاتێکدا کەگیولەن ئەوەی ڕەتکردەوە کەپەیوەندی بەو کودەتایەوە هەبێت..پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێ لەپاڵ کەسایەتی و ناوی ئەو کەسانەدا ناوی چەند دامەزراوەیەکیش لەناو ئەو لیستەی میتی تورکیەدان هاتووەو پێویستە لێکۆڵینەوەی هەمەلایەنە لەم بارەیەوە بەرامبەریان بکرێت بۆ ئاشکراکردنی ئەوانەی بەکاری سیخوڕی هەواڵگری تورکیا هەستاون ئەوەشیان درکاندوە ئەو لیستە بەدوایین لیست نازانن وئەگەری ئەوە هەیە لەپرۆسەی لێکۆڵینەوەکاندا ناوی تریش ئیزافە ببێت..لەئێستەدا دەسەڵاتدارێتی ئەڵمانیا لەرێی پسپۆڕەکانیەوە بەهۆی گومانی سیخوڕیکردنی میتەوە لەناو ئەڵمانیا پشکنین ولێکۆڵینەوەکانیان فراوان وهەوڵەکانیان چرکردۆتەوە..ئەمە لەکاتێکدا لەم دواییەدا لەبەر نەبونی زانیاری ڕەخنەیەکی زۆر سەبارەت بەسیخوڕیکردن وچالاکیەکانی میتی تورکیا لەکۆتایی مانگی ئاداری ڕابردودا ڕووبەڕوی دەزگا ئەمنیەکانی ئەڵمانیا کرایەوە، ئەگەرچی نوسینگەی پاراستنی دەستوور”هەواڵگری ناوخۆی ئەڵمانیا”لیستێکی لەسەر ئەو ناوانە لە ٧ی مانگی ئاداری ڕابردودا بۆ هەرێمەکان ناردبوو..شایانی باسە پۆلیسی ئەڵمانیا تا ئێستە گوێبیستی ٤٠ کەس لەوانە بووە کە لەلایەن میتی تورکیەوە کراونەتە ئامانج.

شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

پـــەیـــوەنــدیــدار