هەڤاڵ ئاسۆ مامەند بۆ میدیاکارانی یەکێتی، هاوکارتان دەبین بۆ گەشەپێدان و سەرکەوتن لە کارەکانتان

هەڤاڵ ئاسۆ مامەند بۆ میدیاکارانی یەکێتی، هاوکارتان دەبین بۆ گەشەپێدان و سەرکەوتن لە کارەکانتان

هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامەند) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ڕێكخستنی کەرکوك دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 11/4/2017سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی رۆژنامەنووس و میدیاکارانی یەکێتیی کرد لە شاری کەرکوک.

لە وکۆبوونەوەیەدابه‌ڕێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند تیشكی خسته‌سه‌ر هەلومەرجی ئێستای ناوچەکە و دۆخی عیراق و هەرێم و که‌رکوک و شەڕی داعش کرد و رایگەیاند: قۆناغی دوای تێکشکاندنی داعش، ئەوەمان لێدەخوازێ کورد گوتار و بەرنامەیەکی هاوبەشی هەبێ و، خۆی بۆ ئەگەر و پێشهاتەکانی دوای داعش ئامادە بکات.

لە تەوەرێکی تردابه‌ڕێز لێپرسراوی مەڵبەند ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا/ کەرکوک و بەغدا کرد و رایگەیاند: هەموو لایەکمان لەوە ئاگادار کردووەتەوە کە چیتر خەڵکی کەرکوک قبوڵ ناکات مافەکانییان پێشێل بکرێ، لەو رووەوە ئیدارە و ئەنجومەنی شارەکەش لە بەرامبەر پەراوێزخستن و پێنەدانی شایستە داراییەکانی کەرکوک لەلایەن بەغداوە هاتووتە دەنگ و چیتر ئەو دۆخەیان پێ قبوڵ ناکرێ.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا به‌ڕێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند ئاماژەی بە رۆڵی میدیا بە گشتی و میدیای یەکێتی بە تایبەت کردو وتی: لە سەردەمی جیهانگیری و سۆشیال میدیادا، گرنگی زیاتر بە میدیای بینراو و سۆشیال میدیا بدرێ و لەو رووەوە پێویستە کار و بەرنامەی هەمە چەشن لە لایەن کەسانی بە ئەزموون و پسپۆڕ و شارەزا بۆ ئەو مەبەستە دابڕێژرێ تاکو دەزگاکانی میدیای یەکێتیی لە کەرکوک کاری وردتری لەسەر بکات لە پێناو دەستەبەرکردنی میدیایەک کە لەلایەن تەواوی پێکهاتە و دەستەبژێرەکان پەسەند بێت و لەگەڵ سەردەم و قۆناغەگەش گونجاو بێت، چونکە کەرکوک تایبەتمەندی خۆی هەیەو جیاوازە لە شارەکانی تر.

لە بەرامبەردا، رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی یەکێتیی، بە وردیی و بە گیانی هەڤاڵانەی سەردەمییانە، دۆخی ئێستای میدیای یەکێتییان لەگەڵ سەردەم و قۆناغەکە هەڵسەنگاند و راو بۆچوونەکانی خۆیان لەو چوارچێوەیەدا خستەڕوو، لە پێناو سەر لەنوێ مشتوماڵکردنەوەی میدیای یەکێتیی بە گشتی و کەرکوک بە تایبەتی، بەو هۆیەی کەرکوک فرە پێکهاتەو ئاین و مەزهەبە و تایبەتمەندی خۆی هەیە. ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد: هه‌رچییەک لە توانایاندا بێت درێغی ناکەن، لە پێناو سەرخستن و گەشەپێدان و سەرکەوتنی زیاتری میدیای یەکێتیی لە کەرکوک و تەواوی کوردستان.

 

پـــەیـــوەنــدیــدار