پەیامی ساڵی نوێ لە هەڵۆ پێنجوێنی بەرپرسی مەڵبەندی موسڵ -وە بۆ هاوڵاتیان

پەیامی ساڵی نوێ لە هەڵۆ پێنجوێنی بەرپرسی مەڵبەندی موسڵ -وە بۆ هاوڵاتیان

ساڵی نوێ و سه‌ره‌تایه‌کی نوێ پیرۆزه‌

ساڵه‌ پڕكاره‌ساته‌كانی 2014 كه‌ وێرانكاری و كۆمه‌ڵكوژی و كۆچ و پیلانه‌ پڕ مه‌ترسیه‌كانی داگیركه‌رانی كوردستان و گروپ و ڕێكخراوه‌ سه‌له‌فیه‌كانی خاوه‌ن مه‌رگه‌ساتی مرۆڤایه‌تی بوو، وه‌ 2015 به‌رخۆدان و قاره‌مانێتی ڕۆڵه‌كانی گه‌ل له‌ كۆبانی تا كۆباشی به‌خوێنی هه‌زاران كوڕو كچی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤان و سه‌دان فه‌رمانده‌و پشتیوانی فرۆكه‌ی نێوده‌وڵتی به‌ریان له‌م هێرشه‌ پڕ مه‌ترسیداره‌ گرت و له‌زۆرانبازیه‌كی سه‌ختی مه‌یدانی، لوت و سه‌رو پشتی دوژمنی مرۆڤایه‌تی، كورد، ئازادی، تێكشكا.
ده‌بێت بڵێین ساڵی 2015 ساڵی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانانی كوردبوو، ساڵی ڕزگاركردنی هه‌ره‌زۆری نیشتیمانی داگیركراوبوو، ساڵی گۆڕانكاریه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هاوته‌ریبی هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ هێزی كوردستان بوو.
هه‌رچه‌نده‌ ساڵی نه‌داری و قه‌یرانی دارایی و هه‌ژاریه‌و ساڵی قه‌یرانی سیاسی و شێواندنی دامه‌زراوه‌ یاساییه‌كانه‌ كه‌ به‌ری خه‌بات و تێكۆشانیی دورو درێژی گه‌له‌كه‌مانه‌، ساڵی په‌رتوبڵاوی هێزه‌ سیاسیه‌كانی گۆڕه‌پانی كوردستانه‌ له‌به‌رامبه‌ر پێشهاته‌ گرنگ و چاره‌نوسسازه‌كان كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رله‌نوێ گۆڕانكاری له‌شێوازی حوكمڕان بێته‌ دی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری جوگرافیای سیاسی به‌دوورنیه‌، ته‌نانه‌ت نیشتیمانی كوردان و ده‌وروبه‌ری بۆته‌ گه‌رمترین جیگای سه‌رزه‌وی له‌ ململانێ سیاسیی و ئابوریه‌كانداو له‌نه‌خشه‌ی نزیكی نوێدا.
ناته‌بایی و نایه‌كڕیزی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی سنوری هه‌رێمی كوردستان جیگای مه‌ترسیه‌، ناته‌بایی هه‌ندێ هێزله‌ كوردستانی باشورو هێزه‌كانی باكورو خۆرئاوای كوردستان مه‌ترسیه‌كه‌ هیچی له‌مه‌ترسیه‌ ناوخۆییه‌كانی ڕابردوو كه‌متر نیه‌ كه‌هۆكاری یه‌كه‌می دروست نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كورد بوون و هۆكاری له‌ ده‌ست دانی كاته‌ مێژووی و فرسه‌ته‌كانی ناو ڕوداوه‌كان بوون كه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی پڕ داخن له‌ مێژووماندا.
بۆیه‌ هیوادارم به‌:-
1) به‌هێزكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌.
2) چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌ سیاسیه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم و هه‌روه‌ها هه‌رێم و عێراق.
3) چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هێزه‌ سیاسی و سه‌ربازیه‌كانی خۆرئاواو باكور له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی باشور ئه‌رك و ده‌ستكه‌وتی ساڵی 2016 بن و گه‌له‌كه‌مان بگاته‌ لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌ هه‌موو كوردستان.
هیوادارم هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستانی باشور كه‌ هێشتا به‌شێكی گرنگی له‌سنوری شه‌نگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌ژێرچنگی له‌شكری جه‌هاله‌تی تیرۆرستاندایه‌ ڕزگاربێت، هه‌روه‌ها خۆرئاوای كوردستان تا عه‌فرین و حه‌له‌ب ڕزگارببن. هه‌روه‌ها سه‌رتاپای كوردستانی باكور ڕزگاربێت هه‌روه‌ها ڕۆژهه‌ڵاتی ئازیز به‌ته‌واوی مافه‌كانیان شاد ببن و تا ساڵیكی تر پیرۆزی ساڵی نوێ وه‌ك ساڵنامه‌یه‌كی نوێ بێت بۆ گه‌لی كورد و ئازادی و دیموكراسی و مرۆڤایه‌تی.
ئه‌و غه‌دره‌ گه‌وره‌ی سه‌دان ساڵه‌ له‌كورد كراوه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵكوژی به‌كۆمه‌ڵ بووه‌ و له‌مێژوی كورد چه‌ندین جار كورد قڕان كراوه‌.
دواجار پیرۆزبایی و هیوایه‌كی پڕخۆشی و گه‌یشتن به‌ ئاواته‌كانی تاك به‌تاكی نیشتیمانه‌كه‌م ده‌خوازم.
سڵاو بۆ گیانی به‌رزو پیرۆزی شه‌هیدان، هیوای گه‌یشتن به‌ ئاواته‌ جوانه‌كانتان ده‌خوازم. چاوه‌ڕوانم ساڵێكی تر ئه‌مكاته‌ شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی له‌شارو گوندی كوردستانی ئازیزمان وه‌ك جه‌ژنی نه‌ورۆزبێت و ببێته‌ ڕۆژێكی نیشتیمانیشمان.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە