بە وێنە: چالاكیەكانی بەشی ڕێكخستنی مەكتەبی ڕێكخستن

بە وێنە: چالاكیەكانی بەشی ڕێكخستنی مەكتەبی ڕێكخستن

بەپێی ئەو بەرنامەی كە مەكتەبی ڕێكخستن دایناوە بۆ بەسەركردنەوەو كۆبونەوە لەگەڵ بەشەكانی سنوری مەڵبەندەكاندا بۆ بەئاگابوون لەچۆنێتی ڕاپەڕاندنی كارەكانیان و هەڵسەنگاندن و ئەركی نوێ ی هەڤاڵان لە ئۆرگانەكانی ڕێكخستن هەیئەتتێكی بەشی ڕێكخستنی مەكتەبی ڕێكخستنی سەردانی سنوری مەڵبەندەكانی (خانەقین،گەرمیان،شارەزوور،چەمچەماڵ،كەركوك،سلێمانی)هەیئەتەكە پێك هاتوە لەهەڤاڵان (مستەفل چاڵاوی ،دلێر ئەحمەد شكری ،سوپا سەلام )و ژمارەیەك كادری بەشی ڕێكخستن لەو سەردانەیاندا بەئامادە بوونی لێپرسراوی بەشی ڕێكخستن لەگەڵ هەڤاڵانی بەشی ڕێكخستنی مەڵبەند و لێپرسراوانی كۆمیتەكان سنوری ئەو مەڵبەندانە كۆبونەوە. تەوەری كۆبونەوەكان بریتی بوو لە هەڵسەنگاندنی ئیش و كارەكانی هەڤاڵانی ڕێكخستن و چۆنێتی ڕاپەڕاندنی ئەركی نوێی ڕێكخستن بۆ قۆناغی ئەمڕۆ.هەروەها تیشك خستنە سەر بارو دۆخی ئەمڕۆی كوردستان و عێراق و ناوچەكە . هەروەها باسی ئەم قەیرانانەی بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە كرد پاشان باسیان لە چۆنێتی گەشەكردنی ڕێكخستنەكانی (ی.ن.ك) و خۆسازدانەوە و خۆئامادەكردن كرد بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو وەهەروەها ببنە پردێك لەنێوان خەڵك و حكومەت تاداخوازیەكانیان بگەیەنە دەست حكومەت بۆ خزمەت كردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان .

3 2 1

پـــەیـــوەنــدیــدار