پەیامی لەتیف شێخ عومەر بەرپرسی مەڵبەندی ١ی سلێمانی بەبۆنەی ساڵی نوێی ٢٠١٦

پەیامی لەتیف شێخ عومەر بەرپرسی مەڵبەندی ١ی سلێمانی بەبۆنەی ساڵی نوێی ٢٠١٦

 

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
مەڵبەندی ۱ی ڕێکخستنی سلێمانی
۱٥/۱۱/ ۲۰۱٥

بەرزو پیرۆزبێ یادی دامەزراندنی شارەکەی سولەیمانی .
لە یادی ۲۳۱ ساڵەی دامەزراندنی شاری ژیان دۆستی، شاری ئاشتی خوازی و پێکەوە ژیان، شاری بەرخۆدان و خەبات بۆ ئازادی و ڕزگاری و سەربەخۆیی، شاری شاعیران و ئەدیبان و هونەردۆستان، شاری زانست پەروەری و داهێنان، شاری مل نەدان بۆ ناهەقی و شاری بەرگری و کۆڵنەدان…
شارە جوانە نازدارە یاخی یە، سەرکەشەکەی سلێمانی یەوە، به ناوی هەموو یەکێتی یەکانی سلێمانی یەوە پیرۆزبایی لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی شارەکەمان و لە خۆمان و لە دۆستانی سلێمانی دەکەین…
دڵنیاین هەموو پێکەوە، وەک هەمیشە ئەم قەیران و کێشەو بەربەستانەش، سەربەرزانە تێ ئەپەڕێنین بۆ ژیانێکی باشتر و ئایندەیەکیڕۆشن تر…
رێکتەوتنێکی جوان و دڵخۆشکەرە کە ڕزگارکردنی شەنگالی ئازیز ئاوێتەی ئەم یادە دەبێ و سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانان و گەریلاکانی کوردستان. مژدە و نوقڵانەی قۆناغێکی تازەی خەباتی نەتەوەیی و ئایندەی گەشی کوردستانی گەورەن.
نەمری بۆ شەهیدانی کوردستان
سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان

لەتیف شێخ عومەر
ل. مەڵبەندی ۱ی ڕێکخستنی سلێمانی

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە