بـــەپــەلــە
پەیامی قوباد تاڵه‌بانی بۆ کەناڵە جوان و قەشەنگەکەی “کوردسات”

پەیامی قوباد تاڵه‌بانی بۆ کەناڵە جوان و قەشەنگەکەی “کوردسات”

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی یادی 16 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردساته‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م به‌رێوبه‌ر و كارمه‌ندو كادیرانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ خۆشه‌ویسته‌ ده‌كات، داواشیان لێده‌كات له‌بواری راگه‌یاندندا هه‌میشه‌ هاورێ و دۆستی بێلایه‌نی و راستگۆیی بن .

ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌یه‌:

بۆ كه‌ناڵی جوان و قه‌شه‌نگ” كوردسات”
سڵاوێكی تێكۆشه‌رانه‌ی گه‌رم…

هه‌ڤاڵان به‌رێوبه‌ر و كارمه‌ندو كادیرانی كه‌ناڵی كوردساتی خۆشه‌ویست، پیرۆزبایی یادی 16 ساڵه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌تان، كه‌ناڵی هه‌مووان، ده‌كه‌م.

بێگومان له‌ته‌مه‌نی چه‌ند ساڵی خه‌باتی رۆژنامه‌گه‌ریتان وه‌ك كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن ئه‌ركی سه‌رشانی خۆتان وریایانه‌ به‌جێ هێناوه‌ و توانیوتانه‌ له‌ ئاست خاك و نیشتمان ژیرانه‌ و حه‌كیمانه‌ خزمه‌ت به‌ گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن.

ئێوه‌ له‌ رێره‌وی فره‌ كه‌ناڵی و كاریگه‌ریه‌كانی، توانیوتانه‌ ببنه‌ چرایه‌ك و خزمه‌ت به‌ راگه‌یاندنی كوردی بكه‌ن.

هیوای به‌رده‌وام بوونتان بۆ ده‌خوازم له‌ خزمه‌ت كردن به‌ بواری راگه‌یاندن و هه‌میشه‌ هاورێ و دۆستی بێلایه‌نی و راستگۆیی بن .

دووباره‌ پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌م و سه‌رفرازبن.

   براتان
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران
30-12-2015

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە