له‌مه‌راسیمێکی جه‌ماوه‌ری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا که بانگهێشتی بۆکرابوو کە له‌لایه‌ن رێکخراوی دانیمارکی حزبی دعوای ئیسلامی بەرێوەچوو، له‌شاری کۆپنهاگن بۆ یادکردنه‌وه‌ی ٣٧ همین ساڵیادی شه‌هیدکردنی مەرجەعی دینی ئایه‌توڵا محمد باقر الصدر و خوشکەکەی (العلویة بنت الهدی).
بە مەبەستی گه‌یاندنی هاوخه‌می و په‌یامی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە دانیمارك.. به‌نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی رێکخستن و کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکان بۆ ساڵیاد ومهراسیمهکه هه‌ریه‌ک له سەردار محمد ل. کۆمیتەو هاورێ مه‌حمود به‌رپرسی که‌رتی کۆپنهاگن و هوشیار مه‌حمود ئه‌ندامی که‌رت به‌شداریانکرد و په‌یامی هاوبەشی کۆمیته‌ی رێکخستن و کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانیان گه‌یاند .
ده‌ستپێکی یاده‌که به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێ‌کرد و چه‌نین ووتارو باس له‌سه‌ر که‌سایه‌تی و ڕێڕه‌وی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ناوبراو پێشکه‌شکرا و چه‌ند شاعیرێک به‌وبۆنه‌یه‌وه شیعریان خوێنده‌وه.