پەیامی پیرۆزبایی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە

پەیامی پیرۆزبایی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە

به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان

به‌بۆنه‌ی  هاتنی سه‌ری ساڵی تازه‌ی زاینی‌. پیرۆزبایی خۆم وهه‌ڤاڵانم له‌ مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك، ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی كوردستان  به‌گشتی وخه‌ڵكی كه‌ركوك به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌ین. پیرۆزبایی گه‌رم له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان وپێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان وهێزه‌كانی تر ده‌كه‌ین. پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی تازه‌ له‌ مامی گه‌وره‌مان جه‌نابی(مام جه‌لال)وسه‌رجه‌م كادیروئه‌ندام ودۆست لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌رچی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی تازه‌ی ئه‌م ساڵمان به‌داخه‌وه‌ له‌بارودۆخێكی نه‌خوازراو وقه‌یرانه‌كانی دارایی وبێ مووچه‌یی ده‌كه‌ینه‌وه‌.له‌لایه‌كی تریش شه‌ڕی دژی گروپی تیرۆرستی داعش بۆته‌ مایه‌ی نه‌هامه‌تی وناخۆشیه‌كی گه‌وره‌ بۆسه‌ر ژیان وئاسایشی ته‌واوی خه‌ڵكی عیراق وكوردستان. به‌ڵام  هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان وهیزه‌ ئه‌منیه‌كان وهیزه‌كانی تر له‌به‌رخودانێكی بێ وێنه‌ی مێژووی گه‌وره‌ی خوێناویدان. له‌ به‌رامبه‌ر درنده‌ترین هێزی تاریكی سه‌رده‌م.ئه‌ویش به‌خوێن وماندووبوون وشه‌نخونی فه‌رمانده‌ وپێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانه. سڵاو‌  له‌ كه‌س وكاری شه‌هیده‌‌سه‌ربه‌رزه‌كان ده‌كه‌ین. داواكارین خودای گه‌وره‌ ئارامی ببه‌خشێ به‌دڵی دایك وباوك و خێزان و خوشك و براكانیان. ته‌مه‌ن درێژی وسه‌ربه‌رزی بۆ مناڵه‌ چاو گه‌شه‌كانیان . سڵاوبۆهه‌موو ئه‌و قاره‌مانانه‌ی كه‌ له‌ سه‌نگه‌ری به‌رگری برینداربونه‌‌و هێشتابه‌ئازاری برینه‌كانیانه‌وه‌ن. هیوادارین خوای گه‌وره‌ هه‌رچی زووه‌ شیفایان بدات وزوو چاك بنه‌وه‌. سڵاوله‌ خۆڕاگری سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركوك، كه‌وا ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ‌به‌هۆی قه‌یرانه‌ سیاسی و داراییه‌كان وله‌ بارێكی ناهه‌مواریدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن. لێره‌وه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین، زۆر سوپاس وده‌ست خۆش له‌ ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وپۆلیس وئاسایش وپیشمه‌گه‌دیرینه‌كان وهه‌مووئه‌وهێزانه‌ بكه‌ین، كه‌وا له‌ماوه‌ی ڕابردوودا توانیویانه‌ ئاسایشی شاری كه‌ركوك بپارێزن و له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگری به‌م كه‌شه‌ باراناوی و ساردو سه‌رمایه‌. هه‌روه‌ها سوپاسی خۆڕاگری وجوامێری دانیشتوانی  كه‌ركوك وده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین. كه‌ له‌كاتی شه‌ڕه‌كان هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ئه‌منیه‌كانیان كردووه‌ وماڵه‌كانیان چۆڵ نه‌كردووه و‌له‌به‌رامبه‌ر چه‌ندین قه‌یرانی تر سه‌ربه‌رزانه‌ وه‌ستانه‌ته‌‌وه‌ . داواكارین ئه‌م ساڵی تازه‌یه‌ ببێته‌  ساڵی نه‌مانی تیرۆرستانی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ ئاواره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان وپێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی خۆش گوزه‌رانی بۆسه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان و چین وتوێژه‌كانی ‌شاری كه‌ركوك .

 

ئاسۆ مامه‌ند

ل. مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

31/12/2015

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە