هەڤاڵان خاتوهێرۆ برایم ئەحمەد، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی سەردانی بارەگای پارتی ئێزدی دیموكراتی كرد

هەڤاڵان خاتوهێرۆ برایم ئەحمەد، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی سەردانی بارەگای پارتی ئێزدی دیموكراتی كرد

بەمەبەستی پیرۆزباییكردن بەبۆنەی دامەزراندنی پارتە نوێیەكەیان،هێرۆ  برایم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی بە هاورێیەتی  بافڵ تاڵەبانی لێپرسراوی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال و  لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری –زانیاری   سەردانی بارەگای پارتی ئێزدی دیموكراتییان   كرد.
لەو دیدارەدا لەنزیكەوە دەستخۆشییان  لەم پارتە نوێیەكردو پشتیوانی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستانیان  بۆ دووپاتكردنەوە لەپێناو خزمەتكردنی زیاتر  بە برا ئیزیدییەكان. هەروەك   پیرۆزبایی جەژنی چوارشەممەی سووریشیان  لە  برا ئیزیدییەكان كرد.
لەبەرامبەریشدا  (عزەت تەمۆ) لێپرسراوی پەیوەندییەكانی پارتی ئیزیدی دیموكراتی خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەكە دەربڕی ودووپاتیكردەوە جەنابی سەرۆك مام جەلال هەمیشە پشتیوانی ئیزیدییەكان بووە. وتیشی”  وەك ئیزیدییەكان خۆیان بەدۆستی سەرۆك  مام جەلال ویەكێتیی نیشتیمانی كوردستان دادەنێن.

4 3 2

پـــەیـــوەنــدیــدار