شاناز برایم ئەحمەد تۆمەتێكی كۆمپانیای نالیا و كەناڵی ئێن ئاڕتی رەتكردەوە.

شاناز برایم ئەحمەد تۆمەتێكی كۆمپانیای نالیا و كەناڵی ئێن ئاڕتی رەتكردەوە.

كۆمپانیای نالیا لە ڕێگەی كەناڵی ئێن ئاڕتییەوە تۆمەتێك دەخاتە پاڵ  شاناز ئیبراهیم ئەحمەد گوایە حەوت هەزار مەتر دووجای لە نزیك چاڤییەوە داگیركردووە, لە وەڵامی ئەو تۆمەتە بێ بنەمایەدا شاناز برایم ئەحمەد روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئەو تۆمەتانە رەتكردۆتەوە و رایگەیاندووە: ئەوە بۆ جاری دووەمە كە كۆمپانیای بە ناو چاڤی لەڕێگای كەناڵەكەیانەوە تۆمەتی ئەوەم ئەداتە پاڵ كە گوایە حەوت هەزار مەتر دووجا زەویم لە نزیك چاڤیە‌ كەیانەوە داگیركردوە و خاوەنی كۆمپانیام و بە ناوی كۆمپانیاكەمەوە هێزم ناردوەتە سەریان و ئەمڕۆ كردیشمی بە خاوەنی پرۆژەی شاری دایك و كەسێكیشی بە ناوی (كاوە) وە كردە شەریكم, لە درێژەی نامەكەدا شاناز برایم ئەحمەد دەڵێت: وا پێ دەچێت كە شاسوار و نالیا و ئێن ئاڕتی و دارولمولكی بابان و چاڤی و خوا دەزانێت چیتر, سوور بن لەسەر ئەوەی كە ئەو زەوی و كۆمپانیا و شاری دایكە هی من بن ئەگەر وایە ئەوا من لە رێی ئەم نامەیەوە یەكە بە یەكەی ئەو شوقانەی شاری دایك و ئەو حەوت هەزار مەتر دووجایە دەبەخشم بەخەڵك و هیوادارم كە هەر كەسێ‌ زەوی و شوقەی دەوێت با‌ هەر لە ئەمشەوەوە بە ناوی منەوە داوای ئەو موڵك و زەوی و شوقەكانە بكات كە لە لایەن چاڤیەوە تۆمەتی خاوەندارێتیان دراوەتە پاڵم.

پـــەیـــوەنــدیــدار