بـــەپــەلــە
هەڤاڵ هێرۆ برایم ئەحمەد و كونسوڵی‌ گشتی‌ توركیا كۆبوونەوە

هەڤاڵ هێرۆ برایم ئەحمەد و كونسوڵی‌ گشتی‌ توركیا كۆبوونەوە

لە شاری سلێمانی هێرۆ برایم ئەحمەد و كونسوڵی‌ گشتی‌ توركیا هەلومەرجی سیاسی كوردستان و ناوچەكەیان تاوتوێكرد.
هێرۆ برایم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری سلێمانی پێشوازی لە محەمەد ئاكیف ئینام كونسوڵی‌ گشتی‌ توركیا لە هەرێمی‌ كوردستان ‌و وەفدی‌ هاوڕێی كرد، لەدیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی و ئابووری و پەیوەندییەكانی  نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان تاوتوێكرا, هەر لەو دیدارەدا كە هەریەك لە ئاراس شێخ جەنگی و هەتاو برایم ئەحمەد ئامادەی بوون، لەبارەی شەڕی تیرۆر و قۆناغی دوای داعش و رێوشوێنەكانی هەماهەنگیی بۆ بەگژاچونەوەی تیرۆر و رۆڵی لایەنە سیاسییەكان گفتوگۆكرا، هەر لەو دیدارەدا هێرۆ برایم ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد: تیرۆر و بیری توندڕەوی تەنیا بە سەربازیی لەناونابرێت، بەڵكو پێویستی بە بەرنامە و پلانە لەهەموو بوارەكاندا، لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی زیاتری مەترسییەكانی تیرۆر و بەرقەراركردنی ئارامیی لەناوچەكەدا.
لەتەوەرێكی تری دیدارەكەدا، كونسوڵی گشتی توركیا لەهەرێمی كوردستان، باسی لەوەكرد: كە توركیا بەبایەخەوە دەڕوانێتە پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و كار دەكات بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانیان گەشەی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن, هەروەها كونسوڵی توركیا پێگەی یەكێتیی نیشتمانیشی بەرزنرخاند لەئاستی كوردستان و عیراق و ناوچەكەشدا، پشتیوانی وڵاتەكەشی بۆچارەسەری كێشەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بەگفتوگۆ و دیالۆگ دەربڕی.
لای خۆیەوە، هێرۆ برایم ئەحمەد، سیاسەتی هاوسەنگی یەكێتی ‌و هەوڵەكانی بۆ گەیشتن بەچارەسەری كێشەكان روونكردەوە و راشیگەیاند: كە یەكێتی كاری جدی كردووە بۆ لێكنزیكردنەوەی زیاتری هێز و لایەنە سیاسییەكان و چارەسەری‌ كێشە سیاسی ‌و یاساییەكان بەڕێگەی‌ دیالۆگ، هاوكات ئامادەیی یەكێتی نیشاندا بۆ پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا لەسەرجەم بوارەكاندا، لەپێناو بەرژەوەندی هاوبەش.



 

پـــەیـــوەنــدیــدار