بـــەپــەلــە
راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی جەخت لەسەر چەند خاڵێك دەکاتەوە

راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی جەخت لەسەر چەند خاڵێك دەکاتەوە

سه‌عات (5)ی پاش نیوه‌ڕۆی 19/4/2017، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجامدا.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م پره‌نسیپانه‌ی خواره‌وه‌ كرا:
یه‌كه‌م: یه‌كێتی، له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی مێژووی دایه‌، گرنگترینیان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و په‌رله‌مانی عێراق، به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیشه‌وه‌.
دووه‌م: ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان و پرسه‌ نیشتمانی و یاساییه‌كان.
سێ یه‌م: چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابوری، ته‌نگوچه‌له‌مه‌ی موچه‌، بازار، بانكه‌كان و دژایه‌تی گه‌نده‌لی.

بۆئه‌وه‌ی یه‌كێتی بتوانێ، له‌م قۆناغه‌شدا ئه‌ركه‌كانی رابپه‌رێنێ، كۆبونه‌وه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر: ژیاندنه‌وه‌ی ژیانی حزبایه‌تی، به‌وردی جێ به‌جێ كردنی په‌یره‌وی ناوخۆ، چه‌سپاندنی دیسپلین، په‌یره‌وكردنی سزا و پاداشت، خستنه‌وه‌گه‌ری ئۆرگانه‌كان، رێگرتن له‌شێوازی لیبرالی له‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و لێدوانی رۆژنامه‌گه‌ری، پابه‌ندبون به‌ بڕیاره‌كان، ئه‌مانه‌ش ته‌نها به‌كاراكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و دوو مانگ جارێكیش، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، ده‌كرێ، هه‌فته‌ی ئاینده‌ش، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌نجام ده‌درێ.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، له‌ته‌واوی سه‌رزه‌مینی باشوری كوردستاندا، هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، كۆبونه‌وه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی، هاوكاتی كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، له‌سه‌ر نه‌خشه‌ رێگای یه‌كێتی، هه‌روا له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسیه‌كانی هێزه‌كان،  له‌تێكۆشانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێ. به‌تایبه‌تی له‌ بارودۆخی ئێستادا كه‌ شه‌ڕی داعش له‌كۆتاییدایه‌ و له‌رووی بابه‌تیه‌وه‌ هه‌لومه‌رجی نه‌خوازراو دێته‌ئارا. بۆیه‌، چیكه‌ كات نابێ به‌فیرۆ بدرێ و پێویسته‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان، له‌سه‌ر ته‌واوی جومگه‌ نیشتمانیه‌كان كار بكه‌ن. ریفراندۆمیش، هه‌روه‌كو له‌ دوا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی دا جه‌ختمان كردۆته‌وه‌، مافی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای گه‌لی كوردستانه‌.

به‌هیوای سه‌ركه‌وتن له‌ راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كاندا…
بۆپێشه‌وه‌ …

مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
19/4/2017

پـــەیـــوەنــدیــدار