بـــەپــەلــە
سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتیی و گۆڕان كۆدەبنەوە

سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتیی و گۆڕان كۆدەبنەوە

بۆ تاووتوێكردنی دواگۆڕانكارییەكانی بارودۆخی هەرێم و عیراق و هەوڵەكانی چارەسەركردنی بارودۆخی سیاسی هەرێم، سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبنەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان، ئەمڕۆ سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتیی و گۆڕان لەسلێمانی كۆدەبنەوە.
كۆبوونەوەكەش لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت. هەر لەو كۆبوونەوەی سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتیی و گۆڕان وێڕای گفتوگۆكردن لەبارەی بارودۆخی سیاسی هەرێم ، پرسی ریفراندۆم و بیروڕای هێزە كوردستانییەكان لەبارەیەوە تاووتوێ دەكرێت, هەر بە پێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان ی.ن.ك لە چەند رۆژی داهاتوودا گەڕێكی تری سەردانەكانی بۆ لای لایەنە سیاسیەكان دەستپێدەكاتەوە بەمەبەستی هەوڵدان بۆ چارەسەری گرفت و ناكۆكییەكانی هەرێم.

پـــەیـــوەنــدیــدار