مەلەوانگەیەک لە شاری خانەقین کرایەوە 

مەلەوانگەیەک لە شاری خانەقین کرایەوە 

بە ئامادەبوونی هەڤاڵ شێرکۆ میروەیس ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین و هەڤاڵان حاکم عومران جێگری مەڵبەند و قایمقامی قەزای خانەقین محەمەد مەلا حەسەن و ئیبراهیم عەلی رەزا نوێنەری هەڤاڵ مام جەلال و ئایدن حەسەن بەرپرسی ناوەندی رێکخراوە دیموکراتیەکان و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی یەکێتی و لایەنە حزبی و حکومیەکان ، مەلەوانگەى مرواری لە گەرەکی تۆڵە فرۆش کرایەوە ،

سەرەتا  هەڤاڵ شێرکۆ میروەیس مەلەوانگەکەی کردە و پاشان لەلایەن قایمقامی قەزای خانەقین  بەشی دوومی مەلەوانگەکە کرایەوە ودواتر  سەرجەم بەشە جیاجیاکانی بەسەرکرایەوە ، پاشان  هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند ، ئاماژەی بە گرنگی مەلەوانگەکە  و بەشە جیاجیاکانی کرد ورایگەیاند : ئەنجام دانی ئەم جۆرە پرۆژانە بۆ ناوچەکە ، خزمەتێکی گەورەیە  بەتایبەت لە بواری وەرزش دا  ، بۆیە هەمیشە هاوکار و پشتیوانی هەر پرۆژەیەک دەبین ،  کە بۆ خزمەت کردنی خەڵکی ناوچەکە ئەنجام دەدرێت لە بوارە جۆراو جۆرەکاندا .

٢٠١٧٠٤٢٨_١٠٣٤٢٩ ٢٠١٧٠٤٢٨_١٠٤٦١٤

پـــەیـــوەنــدیــدار