کۆمیتەی نەرویجی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی بە سەرکەوتوی ئەنجامدا

کۆمیتەی نەرویجی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی بە سەرکەوتوی ئەنجامدا

رۆژی 27.04.2017 لە ئۆفیسی کۆمیتەی نەرویجی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئۆسلۆی پایتەخت ، بە ئامادەبونی بەرپرسی کۆمیتە و کارگێران و ئەندامانی کۆمیتە کۆبوونەوەیەک بەرێوەچوو.
لەکۆبوونەوەکە باسی بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە کرا ، ئاماژە درایە سەرکەوتنەکانی هێزی پیشمەرگەی کوردستان هەروەک ڕۆڵی هێزی پێشمە رگەش بەرزنرخێنرا لەبەرگری لەدەستکەوت خەڵک و خاکی کوردستاندا
هەر لەو کۆبوونەوەیە باس لە هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کرابۆ سەرشەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان ، دەست درێژیە کانیان دژ بە یاساوڕێسانێودەوڵەتیەکان لە بەزاندنی سنوری وڵاتانی دراوسێ ئیدانە کرا کە بە وهۆیەوە چەندین پێشمەرگە و گەریلاوشەڕڤان تێیدا شەهید وبرینداربون.
لەتەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ، بەتێر وتەسەلی باسی ڕەوشی ناوخۆی یەکێتی و رێکخستنەکان کرا.
هاوکات گوێ لە ڕەخنە و پێشنیاری هەڤاڵان گیرا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە باس لە خۆ ئامادەکردن بۆ یادە مەزنەکە، یادی دامەزراندنی یەکیتیی نیشتمانی کوردستان کرا ، هاوکات پرسی ڕیفراندۆم هەڵبژاردن تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو ..
کۆمیتەی نەرویجی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

18194939_10155269258786764_3089519434866435281_n 18194023_10155269246696764_4243991947530944103_n 18193886_10155269258631764_5043996096202822619_n 18157714_10155269246796764_2496334361023978634_n 18118765_10155269258576764_677846986548538099_n

پـــەیـــوەنــدیــدار