یلدرم تۆقی لە شەڕڤانان چووە

یلدرم تۆقی لە شەڕڤانان چووە

سەرۆک وەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رایگەیاند” شەڕڤانی کورد مرۆڤ نین، بەڵکو مەکینەی مرۆڤکوژیین”.
رۆژنامەی تایمزی ئەمەریکی بڵاویکردەوە ، “ڕۆژێک پاش ئەوەی ئەمریکا بڕیاری پڕچەککردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگەی دا، بینالی یڵدرم لە لەندەن لەگەڵ جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبووەوەو پیی ڕاگەیاند، کە شەڕڤانی کورد مرۆڤ نین و پێویستە ئەمریکا بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە”.
سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتوشیەتی “ئەمریکا لە ئەفغانستان هەڵەی زۆر جدی ئەنجامدا، هەر ئەو بڕیاڕە هەڵانەی لە عێراقیش دەرکردو ئێستاش خەریکە لە سوریا دووبارەیان دەکاتەوە”.
ڕۆژنامەکە بڵاویشکردۆتەوە، تورکیا داوای لە ئەمریکا کردووە کە بە بڕیارەکەی بۆ پڕچەککردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگەدا بچێتەوەو هەڕەشەی ئەوەشی کردووە کە شەڕی دژی کوردە جودایی خوازەکان لە هەر دوو دیوی سنوورەکان بەرفراوانتر دەکەنەوە.
یلدرم وتیشی:”ئێمە دژی کوردەکان چ لە ناوخۆی سنوورەکانی تورکیا و چ لە دەرەوەی سنوورەکانی تورکیا واتە لە سوریا و لە عێراق شەڕدەکەین”.
س:سپی

پـــەیـــوەنــدیــدار