خورماتوو: هێزی پێشمەرگە پەلامارێكی داعش تێكشدەشكێنێت

خورماتوو: هێزی پێشمەرگە پەلامارێكی داعش تێكشدەشكێنێت

چەكدارانی داعش لە چەند قۆڵێكەوە هێرشیانكردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە  لە سنوری خورماتوو و هێزەكانی پێشمەرگەش هێرشەكەیانی تێكشكاند.
نقیب میقداد لە راگەیاندنی لیوای 5 ی شارازوور لەخورماتوو بەكەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند: چەكدارانی داعش لە چەند قۆڵێكەوە هێرشیانكردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و لە ئاكامدا دوو پێشمەرگە شەهیدبوون و 15ی تریش برینداربوون.
وتیشی: پاش شەڕ و ڕوبەڕووبوونەوە، هێزەكانی پێشمەرگە هێرشەكەی داعشیان تێكشكاندووە و ژمارەیەكی زۆر لە تێرۆریستانی داعش كوژراون و برینداركراون.
ئەو لێپرسراوە ئاماژەی بەوەشكرد: لە هەمان كاتدا داعش هێرشێكی بۆ سەر هێزەكانی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی ئەنجامداوە لە گوندی پیر ئەحمەد و زانجالی كە بە دواین سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگە دادەنرێت لە خورماتوو داعش لەو سنورە ناوبەناو جموجوڵی هەیە.

پـــەیـــوەنــدیــدار