کەرتەکانی کۆمیتەی ڕێکخستنی سوید بەردەوامە لە بەشداری کردن لە پرسەی سەرکردە کاك نەوشیروان!

کەرتەکانی کۆمیتەی ڕێکخستنی سوید بەردەوامە لە بەشداری کردن لە پرسەی سەرکردە کاك نەوشیروان!

 

شوێن/ کەرتی شارەکانی ئۆروبرو ، مالمۆ

لەڕۆژانی ٢١-٢٢/٥/٢٠١٧ کەرتەکانی ڕێکخستنی شارەکانی ئۆروبرو و مالمۆ بەشداری بەرچاویان هەبوو لە پرسەی سەرکردەی نەمر کاك نەوشیروان .

پرسە لەهەردوو شارەکانی ئۆروبرو و مالمۆ لەلایەن بازنەی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو  بەئامادەیی زۆر بەی زۆری ڕەوەندی کوردی ئەو شارانەوە و بە بەشداری حیزب و لایەن و ڕێکخراو کۆمەڵەی مەدەنی ئەوە دەڤەرانەوە.

ئەوەی شایانی ئاماژەپێکردنە کە هەڤاڵانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە کۆمیتە و کەرتەکان و ئۆرگانەکان و ئەندامان و لایانگرانیەوە  هەماهەنگیەکی یەك دەستی و یەك جەستەییان نواند لەگەڵ هاوڕێیانی بزووتنەوەی گۆڕان کە ئەمەش لەخۆیدا بەو هەڵووێستەیان گرێبەندەیەکی مێژووییان بنیات نا بۆ ئایندەیەکی درەووشاوە بۆ هەردوو لایەن.

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی سوید

ڕزگار سەعید

IMG_4847 IMG_4846 IMG_4845 IMG_4835 18664353_794008037423765_4047597794133577997_n 18622409_794008090757093_5250479453573660371_n 18581962_794008010757101_2352067954256153378_n

پـــەیـــوەنــدیــدار