پێشمەرگە لە سێ‌ قۆڵەوە هێرشی تیرۆریستانی داعشی تێكشكاند

پێشمەرگە لە سێ‌ قۆڵەوە هێرشی تیرۆریستانی داعشی تێكشكاند

هێزی پێشمەرگە لە باشووری خورماتوو لە سێ‌ قۆڵەوە هێرشی فراوانی تیرۆریستانی داعشی تێكشكاند.عەبدوڵا بۆر فەرماندەی میحوەری خورماتووی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند درەنگانی شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لە چەند قۆڵێكەوە و لەنزیك پردی زەرگە لە خوارووی خورماتوو هێرشیانكردۆتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و بەڵام دەستبەجێ‌ لەلایەن پێشمەرگەوە بەرپەرچدراونەتەوە و هێرشەكە تێكشكێندراوە.
عەبدوڵا بۆر راشیگەیاندووە هاوكات لە قۆڵێكی تریشەوە داعش هێرشی كردۆتە سەر گوندەكانی حلێوەی بچوك و حلێوەی گەورە لە باشووری خورماتوو بەڵام ئەو هێرشەش لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەكانەوە تێكشێندراوە و نەیانهێشتووە تیرۆریستان پێشڕەویی بكەن.فەرماندەی میحورەی خورماتووی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشكردووە شەڕەكەی شەوی رابردوو نزیكەی دوو سەعاتی خایاندووە تەنها چوار پێشمەرگە برینداربوون و زەرەر و زیانێكی گیانی و مادی زۆریش بە تیرۆریستان گەیەندراوە.

پـــەیـــوەنــدیــدار