یە کێتى ئەمساڵ!!؟؟

یە کێتى ئەمساڵ!!؟؟

 

 

نوسینى : هە ژار نامیق
ئەمساڵ یادى چل و دووەمین ساڵیادی لە دایکبوونى حیزبێک ئەکەینەوە کە هەمیشە پێشەنگ بووە لە قوربانى لە بەرخۆدان ، یادی یەکێتی ئەمساڵ جیاوازە لە ساڵانى پێشوو هەڤاڵانى یەکێتى لەبەر ڕۆحی پاکى سەرکردە و ڕۆشنبیر و مێژوونوس و ڕۆژنامەنوس و نوسەر هەڤاڵ کاک نەوشیروان بڕیاریان داوە کە ئاهەنگ نەگێڕن ئەمە لە کاتێکدابوو کە ئامادە کارى تەواو کرابوو تاوەک ئاهەنگێکى جوان لە قودسى کوردستان بگێڕن .
نابێت ڕێبازی چەپکە گوڵەکەى مام لەبیر بکەین ئەو فێرى کردنى هەمووان پێکەوە جوانین ، فێری کردین چەپکەگوڵێک بین باشترە لەوەى بەتەنها یەک گوڵ بین و تەمەنمان کورت بێت ، ڕێبازەکەى هەڤاڵ مام جەلال ئازایەتى و ئازادى فێرکردن ، فێریکردنى ڕەخنە بگرین ! فێرى کردنى ڕکابەرایەتى بکەین نە ڕق و کینە تێکەڵ بەسیاسەت و دەرونمان بکەین ، هەڤاڵ مام جەلال وای فێرکردين لەپێناو مافى گەلەکەمان قوربانى بدەین و قوربانى گەلێکى زۆرمان دا لەم پێناوەدا دەیان و سەدان پێشمەرگە و فەرماندە و قیادەى مەزنمان لە دەست دا (ڕۆحیان شاد )  .
یەکێتى ئەمساڵ هاوبەشى خەمى بزوتنەوەى گۆڕانە بۆ ئەو کۆستە گەورەیە بۆ لە دەستدانى ئەو پێشمەرگە قارەمانە ، لە دەستدانى کاک نەوشیروان سەرکردەى نیوسەدە خەبات و تێکۆشان ، خەرمانێکى پڕلە زانست و زانیارى ، لە تاکتیک و لێهاتوویى یادى ئەمساڵى یەکێتى ڕەش پۆش کرد ، هەڤاڵانى یەکێتى ئەمساڵ لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە کە هەڤاڵ مام جەلال تەندروستى باش نیە تاوەکو دەستەکانى لە نێودەستى بنێت و هاوار بکات بڵێت (مانەوەمان سەروەریمان بەندە بە یەکێتى نیشتمانى کوردستان)تاوەکو بڵێت (هەمووتان بە خوشک و براو خەباتگێڕى خۆم ئەزانم و خۆمیش بۆ هەمووتانم) .
یەکێتى ئەم ساڵ یادێکى زۆر جیاواز دەکاتەوە ، کوردستان بە ناخۆشترین دۆخى قەیراناوى خۆی تێدەپەڕێت ، سەدان فەرماندەى دوژمن بەزێنى شەهیدبوون ، بۆیە لێرەوە وەک ئەندامێکى یەکێتى داوام وایە یەکڕیزى یەکێتى تێکنەدەین و لەسەر ڕێبازەکەى هەڤاڵ مام جەلال بەردەوام بین ، دەست بخەینە ناو دەستى یەک و لە پێناو کورد و کوردستان تێبکوشین ، بۆخۆمان وەک کۆترە سپیەکەو بۆ دوژمنانیش وەک پڵنگ وابین ، یەکڕیزیمان پێکەوە بوونمان هێزمان پێدەدات  و بەردەوامیمان پێدەبەخشێت .
دەبا لە چل و دووەمین ساڵیادى یەکێتى لاپەڕەیەکى نوێش هەڵبدەینەوە ، بەڕابردووی خۆماندا بچینەوە کەم و کوڕیەکان چاک بکەینەوە ، یەکێتى ڕێگایەکى زۆر دورودرێژتری لە پێشدایە وەک هەمیشە پشوودرێژی هەڵبژێرین .
ڕۆحی شەهیدانى ڕێگای ڕزگاری کوردستان شاد بێت ، هەزاران سڵاو لە ڕۆحی پاکى شەهیدانمان ،هەزاران سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانى کوردستان ، هەزاران سڵاو لە ئەندام و دۆست و لایەنگری یەکێتى نیشتمانى کوردستان ،هەزاران سڵاو لە ڕۆحی کاک نەوشیروان ئەندامى دەستەى دامەزرێنەرى یەکێتى نیشتمانى کوردستان ، هەزاران نەفرەت لە دڵ و دەرونى دوژمنانى یەکێتى و کوردستان.
ئیتر بۆ پێشەوە

پـــەیـــوەنــدیــدار