نەوتمان نەما!ماڵمان ڕما؟

نەوتمان نەما!ماڵمان ڕما؟

نوسینى : هەژار نامیق

تاگندۆر گندۆر بوو ،خزم لە دەورمان جۆر بوو ، گندۆر هاتە قڕان خزمیش هاتە بڕان !! هەرێمى کوردستان دوو ڕێکەوتنى 50 ساڵى و 20ساڵى ئیمزا کردووە بێگومان بەو هەموو نیشانەی پرسیارەی لە سەر ڕێکەوتنەکە هەیە ، ئێمە خاوەنى نەوتێکى زۆر و زەبەندەین ، گازێکى باشمان هەیە و ئەکرێت وڵاتێکى مەزنى پێ بنیات بنرێت و دەوڵەتێکى پڕلەخۆشى و کامەرانى و ڕەفاە بۆ هاوڵاتیانمان دابین بکەین ، ئێمە نەوتمان هەیە کە لە ئێستادا زلهێزەکانى جیهان سەریان تێکردووە و ئینجا کەی تێر ئەبن و کەی پڕ ئەبن ئەوە نادیارە با لەوانە گەڕێن ! ئەو پرسیارانە بکەین لە دواى کۆتایى هاتنى نەوت دێتە ئاراوە ، ئێمە بە بێ نەوت چیترمان هەیە ؟ چەند ڕێکەوتنى نێودەوڵەتیمان لە بوارە جیاوازەکان ئیمزا کردووە ؟ ئێمە هەموو هێلکەکانمان خستووەتە ناو سەبەتەیەکەوە بێگومان هەر کاتێک بکەوێت بە ئەگەرێکى زۆر کەم هێلکەیەک بە ساغى بمێنێتەوە ، هەموو داهاتى هەرێمى کوردستان پشتى بەستووە بە بەرزى  و نزمى نەوت ئەبێت دەستمان هەمیشە ڕوو بە یەزدان بێت بڵێن نەوت بەرز بێت ، هەرچەندە خێر و بێرەکەى ئەچێتە گیرفانى چەند کەسێکەوە بەڵام ئۆمێد ئەکرێت ڕۆژێک خەڵک بە هۆش خۆی بێتەوە دەوڵەتى دامەزراوەیمان هەبێت ، و پەرلەمانمان هەبێت و لیژنەى چاودێرى و بەدواداچوونمان هەبێت !

ئێمە خاوەنى زیاتر لە سامانێکین لە چەندین نوسینى تر ئاماژەم پێداوە خاوەنى خاکێکى بە پیت و بەرەکەتى وەک پشتدەر و بتوێن ، شارەزوور …هتد خاوەنى چەندین ناوچەى گەشت و گوزارى و جێگاى حەسانەوەین ، ئەمانە سامانێکن ئەکرێت تەواو بێت و دروست بکرێتەوە ئەى باشە ئەو بەرپرسانە تا ئێستا پرسیاریان لە خۆیان کردووە سامانى ئەم نیشتمانە کە هاوڵاتیە بەشخوراو بەشمەینەتەکەى وا بەرەو لە ناوچوون و داخوران ئەچێت ؟ پرسیاریان لە خۆیان کردووە دەیان و سەدان خێزان شیرازەى کۆمەڵایەتى و خێزانى تێکچووە لە چی ئاستێکدایە ؟ ئەى ئەو هەموو گەنج و لاوە کە بە نەوەى داهاتوو ئەژمار دەکرێن بێگومان لە وڵاتێکى دیموکراسی سیستماتیکى ڕێک و پێک کە خاوەنی هەموو دامەزراوە شەرعیەکان بێت بەرەو ناوچوون ئەچن و هەموومان وا دەبینە خۆراکى قرش و ماسیە زەبەلاحەکانى دەریاچەى ئیجە ؟

ڕێکەوتنێک کە هاوڵاتیەکانى نازانن سود و قازانجى چیە؟ ناوەڕۆکى ڕێکەوتنەکە چیە ؟ چیمان پێ دەبەخشێت (بێگومان باسى هاوڵاتیان ئەکەم ، ئەگەر نا دیارە کێ سودمەندى سەرەکی ئەم جۆرە ڕێکەوتنانەیە ) ؟ نەوتمان نەما چێمان لێدێت ؟ بەرەو کوێ دەچین ؟ ئابورى ئەم هەرێمە بەتەواوى داڕوخاوە بە شێوەیەک جیلی دواتر بەبێ هیچ قەرزارى بێگانەیە ! ئاخر ئێمە ژێرخانێکى ئابورى بەهێزمان نیە تەنانەت پارەى دابین کردنى ڕیفڕاندۆمەکەشمان نیە کە هەر جارە و وەک چەقۆیەکى تیژ ئەیسوون لە ملمان و پێمان ئەڵێن وا دەوڵەتان بۆ دروست ئەکەین ، پارەى فەرمانبەر و مووچەخۆرە بەدبەختەکانى ئەم هەرێمە هەر وەک دڵۆپێک بکەوێتە ناو دەریاوە حەپەلوش کراوە و دیار نەماوە ! تا چەندی تر ئەبێت ئێمە هەر ڕۆژە و لە ژێر هەیمەنەى وڵاتێک و ئاڵایەک خاکەکەمان تاڵان فرۆش بکەین تۆ بڵێت لە کوێ سیاسەتى ئابورى شوێنی بێتەوە خاوەن ماڵ 1/3 قازانجی هی خۆی بێت و 2/3 هی بێگانە ؟

پـــەیـــوەنــدیــدار