بەسەرپەرشتی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیا هانۆڤەر دەستەیەکی کارگێڕی نوێی هەڵبژارد

بەسەرپەرشتی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیا هانۆڤەر دەستەیەکی کارگێڕی نوێی هەڵبژارد

 

 

بەسەرپەرشتی هەڤاڵ بەرپرسی کۆمیتەی ڕیکخستنی ئەڵمانیاو بەئامادەبوونی هەریەک لەکارگێڕی بەشی ڕێکخستن و ئامارو هەڵبژاردن ڕۆژی یەکشەمەی ١١/٦/٢٠١٧ کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیا لەشاری هانۆڤەری ئەڵمانیا بەمەبەستی هەلسەنگاندن و پێداچوونەوەو گەشەپێدانی کەرتەکە کۆبوونەوەو کۆنفرەنسی نوێبونەوەی دەستەیەکی نوێی کارگیڕی کەرتەکەیان ئەنجامدا.. دوای ڕێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدان.. هەڤاڵ بەختیار مستەفا وێڕای بەخێرهێنان ئەجندەی کۆبنەوەکەی ڕونکردەوەو دواتر هەڤال دلێر سەیدە بەرپرسی  کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیا دەستی ڕێزو پێزانینی خستە سەر کاروچالاکیەکانی کەرتی هانۆڤەرو بەکەرتێکی چالاک و ئەکتیف ناویبردن و پێی وابوو هەڤاڵانی کەرتی هانۆڤەر هەمووکات سەلماندویانە کەنمونەی ڕێکخستن و ئەرکەکانن و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن و پشتگیری کۆمیتەشی بۆ دوپاتکردنەوە..لەبەشێکی قسەکانیدا..تیشکی خستە سەر پرسی ریفراندۆمی سەرتاسەری کوردستان و سەربەخۆیی و بەپێویستیەکی مێژوویی ناویبردو باسی لەگرنگی و بایەخی کاراکردنەوەی پەرلەمانکردو هەوڵەکانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بۆ هەڤاڵان ڕونکردنەوە دواتر پرسەکانی ڕێکخراوەیی و کۆمیتەو هەلومەرجی ئێستای رێکخستنەکان و پێویستی نوێبونەوەو گەشەپێدانی ڕیزەکانی بەگرنگ و کاری هەمامهەنگی و هەمەلایەنەو هاوکاری هەڤاڵان وەسفکرد.. لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا هەڤاڵ”کاروانی موهەندیس”کارگێڕی بەشی ڕێکخستن لەیەکەمین کۆبوونەوەی دوای هەبژاردن و دەستبەکاربونیدا جەختی لە گەشەپێدانی رێکخستنەکان و کاری هاوبەش و هەماهەنگی و دسپلینی حزبی و ڕەچاوکردنی پەیڕەوو پرۆگرامی یەکێتی کردەوەو ئیلتیزامیشی بەبنەمای سەرکەوتنی کارەکان زانی و سوپاسی کۆمیتەو هەڤاڵانیشیکرد کە متمانەیان بۆ ئەرکی بەشی رێکخستن پێبەخشیوە..هەمانکات سەروەر ئیسماعیل بەرپرسی بەشی ئامارو هەڵبژاردن ستایشی ڕۆڵی کەرتی هانۆڤەری کرد وەک کەرتێکی چالاک نویبردو پاشان ئامارو ژمارەی بەشداربوانی کۆنفرەنسی خستەڕوو.. سەبارەت بەبەرێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنی کەرتەکەش ڕونکردنەوەی پێویستیدا ..لەکۆنفرەنسەکەدا هەریەلەک لەبەختیار تایەر بەرپرسی کەرتی هانۆڤەر  و ستار جەلال و حەکیم عەزیز کارگێڕانی کەرتەکە ڕاپۆرتی کاروچالاکی ماوەی ڕابردووی کەرتەکەیان خوێندەوە ودەستیان لەکارکێشایەوەو ڕاپۆرتەکان بەجوانی هەلسەنگیندران و  بەشداربوان بەشداری کارایان لەگفتوگۆو ڕاو پێشنیارو هەڵسەنگاندن و ڕەخنەدا کردو دەستخۆشی لەستافی پێشووی هانۆڤەر کراو دواتر لەکەشوهەوایەکی دیموکراتیانەدا هەریەک لەهەڤاڵان بەختیار تایەر بە بەرپرسی نوێی هانۆڤەر و ژیلوان غەریب و زانا سەعیدو هەڵکەوت ڕەشید و ئازاد سەید گوڵ بەستافی نوێی دەستەی بەرێوەبەرێتی کەرتی هانۆڤەر دەستنیشانکران.. کۆبونەوەکە نمونەیەکی بەرزی یەکڕیزی و بەشداربوون و هەستکردن بوو بە ئەرکو لێپرسراوێتی .

 

ڕاگەیاندی کۆمیتەی ئەلمانیا

19142155_1370139679721729_603066269_n 19113020_1370139596388404_199627610_n 19075449_1370155486386815_2036800815_n 19075317_1370139476388416_836151066_n 19075191_1370152449720452_216973289_n 19075070_1370139773055053_206868837_n

پـــەیـــوەنــدیــدار