ئەڵمانیا  دوچاری کەمی فڕۆکەوان بووە

ئەڵمانیا دوچاری کەمی فڕۆکەوان بووە

ئەڵمانیا  دوچاری کەمی فڕۆکەوان بووە

گۆڤاری”دێرشپیگل”ی ئەڵمانی لەدواین ژمارەیدا دوێنێ ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئاشکرایکرد سوپای ئەڵمانیا دوچاری کەمی فڕۆکەوان بووەو لەئیستادا لە١٨ فڕۆکەوان زیاتری نیە کە مەرجی بەکارهێنانی هیلیکۆپتەری شەڕکەری لەجۆری”تیگر” لەئەرکەکانی دەرەوەدا هەبێت ،شپیگل پشتی بەستووە بەڕاپۆرتی سەرکردایەتی هێزە وشکانیەکانی ئەلمانیاو تیایدا هاتووە ئەو ژمارە فرۆکەوانە تەنیا بۆ بەکارهێنانی هیلیکۆپتەری جۆری”تیگەرە”لەماوەی ساڵێکدا..بەپێی ڕاپۆرتەکە گروپێکی فرۆکەوانی کەلە ١٨ فرۆکەوان پێکهاتوون بەپلانێکی هەمەلایەنەی ڕاهێنان و تەقەکردن وبەشداری لەئەرکەکان وئیلتیزاماتی هاوشێوەی ئەرکەکانی دەرەوە ڕاسپێردراون.لەڕاپۆرتەکەدا هۆشداری دراوەتە ئەو فرۆکەوانانە کەبۆ لەمەودوا نەکەونە ژێر فشاری سات وکاتەوە چونکە هۆکاری کەمی فرۆکەوان ئەگەرێتەوە بۆ ئەرکەکانی ئەفغانستان شپیگل نوسیویەتی لە٢٠١٢دا ئەڵمانیا سوربووە لەسەر ناردنی چوار هیلیکۆپتەری شەرکەری جۆری”تیگر”ی ئەڵمانی ئەگەرچی ڕاهێنانی فرۆکەوانەکانی لەهەنگاوی سەرەتاییدا بوون..شپیگل نوسیویەتی لەنێوان ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤دا  لەسوپای ئەڵمانیدا هیچ ڕاهێنانێک بۆ بەکارهێنانی ئەو فرۆکانە نەکراوە..بەهۆی ئەوەی کەهەمووو ڕاهێنەرەکان سەرقاڵی ئەرکەکانی ئەفغاننستان بوون..بەپێی ڕاپۆرتەکە ١٢٣ میلاکی فرۆکەوانی بۆ ئەو فڕۆکە هیلیکۆپتەرانە تەرخانکراون بەلام ئەو وەیفانە هەتا ئیستا لە ٦٢ فرۆکەوان زیاتر نین لەو ژمارەیەش ١٨ فرۆکەوانیان مەرجی بەکارهێنان و سەرکردایەتیکردنی ئەو جۆرە هیلیکۆپتەرانەی تێدایە لەڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی دەرەوەدا.

شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

پـــەیـــوەنــدیــدار