فه‌ره‌نسا .. چالاكیه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی به‌رده‌وامن

فه‌ره‌نسا .. چالاكیه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی به‌رده‌وامن

 

 

له‌ به‌ر ڕۆشنایی و ڕێنماییه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه گشتیه‌كان و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌‌، نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌ فه‌ره‌نسا كاروچالاكیه سیاسی و دبلۆماسیه‌‌كانی له‌ سه‌ره‌تای ساڵه‌وه‌‌ چڕكردۆته‌وه‌ بۆ گه‌یاندنی دیدو بۆچونی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌، عێراق و هه‌رێمی كوردستان.  

 

له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٧ وه‌‌، په‌یوه‌ندی و كۆبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه‌ فه‌ره‌نسیه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بووه‌. چه‌خت كراوه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌ر پرانسیپی پاراستنی سه‌قامگیری، ئاشتی، پێكه‌وه‌ كاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی گونجاو بۆ كێشه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ‌. دووپاتمانكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ كه‌ هه‌ڵقوڵاوی سیاسه‌تی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌، باشترین ڕێگا چاره‌یه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان و گفتوگۆكردن له‌ گه‌ڵیان بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانانه‌ی توشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بووه‌. هه‌روه‌ها جه‌ختكردن بۆ زیاتر هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كان بوون كه‌ له ‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ فه‌ره‌نسیه‌كان.

 

له‌ ڕووی كاری فیكری، سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ سیاسی و ئیعلام كه‌ ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌یه‌ له‌ به‌رهه‌مێنانی نه‌خشه‌ ڕێگای كاری سیاسی، دبلۆماسی و ئیستراتیجی ، نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ فه‌ره‌نسا د. لوئه‌ی جاف، له‌ چه‌ند كۆنفرانسێك به‌شداربوو‌ له‌ پاریس كه‌ له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕێكخرابوو، به‌ تایبه‌تی كۆنفرانسی جامعه‌ی عه‌ره‌بی له‌ پاریس كه‌ نوێنەری یەکێتی لە ووڵاتی فەرەنسا بە فەرمی  بانگهێشتی ئەو کۆنفرانسە کرابوو. چەند بابەتێک باسکران لەو کۆنفرانسە کە بابەتی گەرماو گەرم بوون ووڵاتانی عەرەبی ویستیان نیشانی بدەن کە دەیانەوێت ڕۆڵی کاراتر بگێڕن لە ناوچەکەدا.

 

 

سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كانی فه‌ره‌نسا و تێگه‌یشتنی، نوێنه‌رایه‌تی فه‌ره‌نسا له‌ ڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی پێویستی داوه‌ بۆ به‌رچاوڕوونی ڕای گشتی هه‌رێمی كوردستان و كاربه‌ده‌ستان. لێره‌وه‌ سوپاسی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی، پیوكمیدیا، كوردستانی نوێ، گه‌ڵی كوردستان، كوردسات، كه‌ناڵی ئێن ئار تی، ڕووداو و ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، رادیۆی مۆنتیكارلۆ و كه‌ناڵی فرانس ٢٤ ده‌كه‌ین كه‌ به‌رده‌وام بانگهێشتمان ده‌كه‌ن بۆ به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌كانیان.    

 

شایه‌نی باسه‌‌ نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌ فه‌ره‌نسا‌ له‌ ساڵی ١٩٩٧وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ فه‌ره‌نسا كراوه‌ته‌وه‌.

 

 

تایبه‌ت بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی

1

پـــەیـــوەنــدیــدار