میروه‌یسی: به‌هیچ شێوه‌ ڕێگه‌ ناده‌ین تێگلاوانی تیرۆر له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێك بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ جه‌له‌ولا

میروه‌یسی: به‌هیچ شێوه‌ ڕێگه‌ ناده‌ین تێگلاوانی تیرۆر له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێك بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ جه‌له‌ولا

له‌كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیاله‌، میروه‌یسی: به‌هیچ شێوه‌ ڕێگه‌ ناده‌ین تێگلاوانی تیرۆر له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێك بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ جه‌له‌ولا

—————
سه‌‌ر له‌به‌یانی ٣-١-٢٠١٦ هه‌ڤاڵ شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی رێكخستنی خانه‌قین یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی به‌شێك له‌ هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند له‌گه‌ڵ عه‌مید روكن جاسم حسێن فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیاله و وه‌فدی ئه‌منی یاوه‌ری كۆبووه كه‌به‌مه‌به‌ستی راوێژكردن له‌سه‌ر دانانی رێشوێنی ئه‌منی و سه‌ر له‌نوێ دانه‌زراندنه‌وه‌ی پۆلیسی جه‌له‌ولا سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی كردبوه‌‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌‌كه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی به‌كورتی باسی له‌ له‌وه‌ی كرد كه‌ ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له‌م مه‌ڵبه‌نده‌دا له‌پێناو مانه‌وه‌ و به‌رگری له‌ ناوچه‌كه‌مان قوربانی زۆریان به‌خشیوه‌. تا ئه‌مڕۆش هه‌ر قوربانی ده‌به‌خشین و ته‌واوی پێكهاته‌كانی سنووره‌كه‌ به‌ براو كه‌سوكاری خۆمان ده‌زانین..
وتیشی: ئێمه‌ خه‌ڵكه‌كه‌مان به‌لاوه‌ گرنگه‌ قبوڵ ناكه‌ین وه‌ك له‌پێشتر رووبه‌رووی تیرۆر و كوشتن ببنه‌وه‌و ده‌بێت هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شێوه‌یه‌ك بێت جێی ڕه‌زامه‌ندی هاوڵاتیانی سنووره‌كه‌ بێت راشیگه‌یاند:  ئه‌مسنوره‌ سنورێكی گڕنگه‌و ده‌بێت پێكه‌وه‌ژیان بپارێزرێت و له‌مه‌ به‌دوا راسته‌وخۆ چاومان به‌ هه‌موو شتێكی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ ده‌بێت و ڕێگری له‌ هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ین به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتیمانه‌كه‌مان بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌و به‌تایبه‌تی له‌ سلكی پۆلیس كه‌ ده‌بێت سه‌ر له‌نوێ به‌له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌منیه‌تی و به‌ موافقاتی ئاسایش دابنرێت و ئه‌وانه‌ی هاوكاری پشێوی نانه‌وه‌و نزیكی تیرۆر بوونه‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌ستی تۆمه‌ت و گله‌ییان بۆ درێژ ده‌كرێت نابێت له‌ ستاف جێبكرێته‌وه‌و پێویسته‌ هه‌موو كارو باری مه‌ركه‌زی پۆلیسی جه‌له‌ولا له‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی خانه‌قین بێت.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی خانه‌قین دواتر باسی له‌ ئێمه‌ له‌ ئازادی جه‌له‌ولا١٦٧ شه‌هیدمان داوه‌و دوای چۆڵكردنی ئه‌م ناحیه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراقی ده‌ست به‌جێ ئاسایشی گه‌رمیان ئه‌منیه‌تی شارۆچكه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌و له‌ ئێستا خه‌ڵك ته‌نیا متمانه‌ به‌ ئاسایش ده‌كه‌ن و فیلته‌ری ئێمه‌ش ئه‌وانن و هه‌موو كه‌یسی ئه‌منی ئه‌وێ له‌ده‌ستی ئه‌وان ده‌بێت و هه‌موو لایه‌ك پێویسته‌ هاوكارییان بكات.
له‌كۆتاییدا شێركۆ میروه‌یسی ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ ده‌بێت پێكه‌وه‌ هاوكاربیین بۆ بنیات نانه‌وه‌ی پارێزگا دوای له‌ناوبردنی داعش و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌ جه‌له‌ولا با بێت و ئێمه‌ هه‌میشه‌ ئامێزمان كراوه‌ بووه‌ بۆ لێقه‌ومانی وڵات و له‌ ئێستا خه‌ڵك یه‌كێتیی به‌ نوێنه‌ری خۆی ده‌زانێت و ئێمه‌ش له‌ مافی خه‌ڵك خۆش نابیین..
لای خۆشیه‌وه‌ فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیاله‌ ڕاگه‌یاند په‌یره‌وی گشت رێنمایه‌كانی مه‌ڵبه‌ند ده‌كات و هیواداره‌ به‌ هاوكاری مه‌ڵبه‌ند بتوانێت به‌ زووترین كات ئیش وكاری پۆلیسی جه‌له‌ولا ئاسایی بكرێته‌وه‌و له‌مه‌ به‌دواش له‌ سنووره‌كه‌ هاوكاری ئه‌منی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ده‌كه‌ن..

35 (Copy) 34 (Copy)

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە