لاهور شێخ جەنگی: چارەنووسی ئەبو بەكر بەغدادی كوشتن یان دەستگیركردنە

لاهور شێخ جەنگی: چارەنووسی ئەبو بەكر بەغدادی كوشتن یان دەستگیركردنە

لاهور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت: چارەنووسی ئەبو بەكر بەغدادی كوشتن یان دەستگیركردنە، بەڵام ئەوە كاتی پێویستە.
لاهور شێخ جەنگی، لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری هەرێم، لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاندوە: دواجار چارەنووسی ئەبو بەكر بەغدادی كوشتنە یان دەستگیركردنە. روونیشكردۆتەوە: بەغدادی ناتوانێت بۆ هەمیشە خۆی بشارێتەوە، بەڵكو دواجار چارەنووسی یەكێك لەوانە دەبێت، بەڵام ئەوە كاتی دەوێت. لەلایەكی تریشەوە هشام هاشمی، شارەزا لە بواری  گروپە تێرۆریستییەكان، تەئكیدیكردۆتەوە: یەكێك لەو كێشە گەورانەی رووبەڕووی ئەبو بەكر بەغدادی بۆتەوە، ئەو خەڵاتەیە كە ئەمریكا 25 ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیركردنی داناوە، بەوەش بەغدادی گومانی لەوەفاداری و خیانەتی یاریدەدەرەكانی دەبێت، كە دەستەكانی نەبەستن و تەسلیمی ئەمریكای نەكەن.

پـــەیـــوەنــدیــدار