سلێمانی: یەکێتی بڕیار دەدات، كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ده‌ستیپێكرد..

سلێمانی: یەکێتی بڕیار دەدات، كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ده‌ستیپێكرد..

كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیی یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان له‌شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستیپێكرد، هه‌روه‌ك ڕاگه‌یه‌نراوه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كێتی بڕیار له‌سه‌ر (كێشه‌ ناوخۆییه‌كان، هه‌ڵبژاردن، ڕیفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان) ده‌دات، بڕیاریشوایه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان (یه‌كێتی و پارتی)و (یه‌كێتی و گۆڕان) یه‌كێتی‌ ڕونكردنه‌وه‌ بدات، له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

 

ڕۆژی‌ 15ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2017 ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان له‌شاری‌ سلێمانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌نجامدا، به‌وته‌ی‌ به‌شداربوانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌رو پرسی‌ سیاسیی گفتوگۆیان كردوه‌و زه‌مینه‌یان ڕه‌خساندوه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا بڕیاربده‌ن.

مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، له‌كۆبونه‌وه‌ی 15ی‌ حوزه‌یراندا گفتوگۆیه‌كی باشیانكردوه‌و زه‌مینه‌یان خۆشكردوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بتوانن بڕیاربده‌ن.

ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌و پرسانه‌شی‌ ئاشكراكرد كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كێتیی بڕیاریان له‌باره‌وه‌ ده‌دات، مه‌لا به‌ختیار وتی‌:”بڕیار له‌سه‌ر (كێشه‌ ناوخۆییه‌كان، هه‌ڵبژاردن، ڕیفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان) ده‌ده‌ین هه‌روه‌ها بڕیار له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان (یه‌كێتی و پارتی)و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ (یه‌كێتی و گۆڕان)یش ده‌درێت، هه‌وڵده‌ده‌ین میلـله‌ته‌كه‌مان دڵخۆش بكه‌ین”.

به‌وته‌ی‌ مه‌لا به‌ختیار كه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ڕابردودا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ له‌دوای‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌، ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كرێته‌وه‌و تێیدا له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و پرسانه‌ی‌ ئاشكراكران، یه‌كێتیی بڕیاری‌ كۆتایی خۆی ده‌دات و هه‌ڵوێستی‌ ڕونتر ده‌كاته‌وه‌.

س:snn

پـــەیـــوەنــدیــدار