بـــەپــەلــە
له‌كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسیدا.. ده‌بێت ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان

له‌كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسیدا.. ده‌بێت ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان

به‌شیچ شیوه‌یه‌ك ڕێگه‌ ناده‌ین تێگلاوانی تیرۆر بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كاندا
———
له‌ساڵیادی ئازادكردنی شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ نوسییدا، به‌ ئاماده‌ بوونی مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی محوه‌ری گه‌مه‌سێرو شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی رێكخستنی خانه‌قین و مسته‌فا چاوڕه‌ش و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی سنوری ئه‌منی به‌شدار له‌ ئازادی جه‌له‌ولا
هه‌ڤاڵانی وێرای ئه‌وه‌ی به‌كورتی باسیان له‌كێشه‌و گرفته‌ ئیداری و ته‌گه‌ره‌كانی هه‌مبه‌ر خزمه‌تنه‌كردنی ئه‌م قه‌زایه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی و په‌راوێز خستنی و دابین نه‌كردنی پرۆژه‌ی جیاجیای خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌ڕنه‌دانه‌وه‌ی و پشتگوێ خستنی ئیداراتی شاره‌كه‌ روبه‌روی قه‌یران بونه‌ته‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ شه‌ڕی داعش دوچاری نه‌هامه‌تی زۆر بۆته‌وه‌و له‌ ئێستاشدا زیاتر له‌ ١٢٠ هه‌زار ئاواره‌ی پارێزگاو شوێنه‌كانی تر لێره‌دا نیشته‌جێین
دواتر ڕایانگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانی له‌سه‌ره‌تای به‌ڕنگاربوونه‌وه‌ی شه‌ڕی داعشدا زۆرترین شه‌هیدمان داوه‌ و له‌ ڕیزی ئه‌و شه‌هیدانه‌ چه‌ندان شه‌هید له‌ سه‌ركرده‌و پله‌ به‌رزی پێشمه‌رگه‌ و پۆلیس و ئاسایش خوینی ئاڵی خۆیان به‌خشیوه‌ بۆ پاراستنی ئه‌م سنووره‌و بۆیه‌ له‌ ئێستاو داهاتوودا به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌یانپارێزین و ئه‌م سنووره‌ كوردستانین و ناهێلین دوژمن خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ بچه‌وسێنێته‌وه‌..
پاشان ئه‌وه‌یان دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئاواره‌كانی ده‌ستی داعش بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان، به‌ڵام له‌دوای دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان و دوباره‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سنوره‌كه‌و ده‌بێت مه‌له‌فی ئه‌منیش له‌ ده‌ستی ئاسایشی گه‌رمیان بێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ به‌و كه‌سانه‌ ناده‌ین بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ كه‌ تێگڵاوی تیرۆر بێت..

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە