پێشمەرگە هێرشێکی داعشیان تێکشکاند

پێشمەرگە هێرشێکی داعشیان تێکشکاند

هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ هێرشێكى چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆریستى داعشیان له‌ سنوورى قه‌زاى خورماتوو تێكشكاند.

“فه‌ریق عه‌بدوڵا بۆر” فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری خورماتووی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستانى راگه‌یاندووه‌ “كاتژمێر 4 ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18-6-2017 چه‌ند تیرۆریستێكی خۆكوژ هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گای فه‌وجی 4ی لیوای 16ی پیاده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ خورماتوو”.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ “خۆشبه‌ختانه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و هێرشه‌یان تێكشكاند و سه‌رجه‌م تیرۆریسته‌كانیش كوژران”، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو “له‌و هێرشه‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌ك برینداربووه‌”.

فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری خورماتووی هێزی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌شى وتووه‌ “له‌ دوای شكستهێنانی داعش له‌ موسڵ ماوه‌یه‌كه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ جموجۆڵیان زۆربووه‌ و له‌ ناوچه‌ دووره‌ ده‌سته‌كانه‌وه‌ هێرش ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ پێشمه‌رگه‌ وره‌یان به‌رزه‌ و به‌رده‌وام ئاماده‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ و تێكشكاندنی تیرۆریستانن”.

س:میللەت

پـــەیـــوەنــدیــدار