گەریلاکانی پەکەکە ١٤ سەربازی تورکیا دەکوژن

گەریلاکانی پەکەکە ١٤ سەربازی تورکیا دەکوژن

لە شەڕ‌و تێكەڵچونێك لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە‌و هێزەكانی سوپای توركیا لە ناوچەی جولەمێرگ 14 سەربازی توركیا كوژران.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی پەكەكە شەوی ڕابردوو، سوپای تورک هەوڵیدا لە چەلێی سەربە جولەمێرگەوە بەرەو خاکی باشوری کوردستان تێپەڕ بێت، هێزەکانی گەریلا وەڵامیان دانەوە شەڕ ڕوویدا، لە ئێستاشدا شەڕ لە چەندین ناوچەی ئەو سنوورە بەردەوامە و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا ناوچەکە بۆردومان دەکەن.

شەوی ڕابردوو کاتژمێڕ ٠٨:٠٠ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک هێلی سنووری چەلێی جولەمێرگیان بۆردومان کرد، پاش هێرشە ئاسمانییەکە هێزە پیادەکانی سوپا هەوڵیان دا هێلی سنووری ببەزێنن، بەڵام گەریلاکان ڕێگریان کرد و پاشان شەڕ ڕوویدا.

سوپای تورک لە چوارچێوەی ئەو شەڕەدا گورزی کوشندەی لێدرا و ١٤ سەربازیان لێکوژرا.

س:سپی

پـــەیـــوەنــدیــدار