ئەمریکا چەك‌و تەقەمەنی زیاتر دەداتە یەپەگە

ئەمریکا چەك‌و تەقەمەنی زیاتر دەداتە یەپەگە

ئەمەریکا کۆمەکێکی گەورەی سەربازی نوێ دەدات بە کوردانی رۆژئاواو ئەمە پپێنجەم کاروانە بیگەیەنێتە دەست شەڕڤانان.

سوپای ئەمریكا 130 بارهەڵگر چەك‌و تەقەمەنی تری رادەستی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە لە رۆژئاوای کوردستان كردووە.
ئاژانسی ئادۆڵی تورکی بڵاویكردەوە، ئەو 130 بارهەڵگرە چەك‌و تەقەمەنییە تەنیا لەماوەی هەفتەی رابردوو رادەستی یەپەگە كراوە، كە رۆژی هەینی 50 بارهەڵگر گەیشتووە. ( واتە گەیشتۆتەرۆژئاوای کوردستان ).
بەپێی ئاژانسەكە ئەو بارهەڵگرانە هەموو جۆرە چەك‌و تەقەمەنییەكی تێدا بووە، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو بڕیارەی ئەمریكا بۆ پڕچەكردنی یەپەگە داویەتی.
ئەمریكا مانگی رابردووتر بڕیاری بڕچەكردنی یەپەگەی دا، ئەوەش بۆ شەڕی داعش، بەتایبەتی شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری رەققە.
ئەمریكا تائێستا زیاتر لەپێنج كاروان چەك‌و تەقەمەنی رادەستی یەپەگە كردووە، كە ئەمە ناڕەزایەتی زۆری توركیای بەدواوە هاتووە.

بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە ئاژانسی فەرمی ئاندۆڵی تورکیەوە ئاماژەیە بۆ ئەو ناڕەزایەتیەتی تورکیا هەیەتی بەرامبەر چەکدارکردنی یەپەگە لەلایەن ئەمەریکاوە.
س:سپی

پـــەیـــوەنــدیــدار