عەبادی: بە هەموو شێوەیەك ڕیفراندۆمی هەرێم ڕەتدەکەینەوە

عەبادی: بە هەموو شێوەیەك ڕیفراندۆمی هەرێم ڕەتدەکەینەوە

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌باره‌ی‌ پرسی‌ ڕیفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هاته‌ده‌نگ و له‌په‌یامێكیشدا ڕایگه‌یاند، “ئێمه‌ له‌عیراق به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌”، ده‌شڵێت:”ڕیفراندۆم قه‌یرانی‌ دارایی سه‌ختتر ده‌كات و خه‌ڵكیش زیاتر برسی‌ ده‌كات”.

له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا‌و سه‌باره‌ت به‌پرسی ڕیفراندۆم، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایگه‌یاندوه‌، “ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمه‌كه‌ی كوردستان یاسایی نییه‌‌و حكومه‌تی عیراقیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیری ناكات و تیادا به‌شدارنابێت”.

وتیشی:”نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاندوه‌و به‌به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاندوه‌، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا به‌شداری له‌چاودێریكردنی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌دا ناكه‌ن”.

به‌وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، خودی به‌رپرسانی هه‌رێم ڕایانگه‌یاندوه‌ ئه‌و ڕاپرسییه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی نییه‌‌و ته‌نها بۆ زانینی ڕای گه‌لی كورده‌. وتوشیه‌تی‌:”ئه‌نجامدانی ڕاپرسی كێشه‌‌و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم زیاترده‌كات، به‌تایبه‌ت كه‌ به‌شێك له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا نین”.

هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ هۆشداریداوه‌ له‌وه‌ی‌، له‌دوای ڕیفراندۆم و جیابونه‌وه‌، هێنده‌ی تر بارودۆخی ئابوریی و ڕه‌وشی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان خراپتر ده‌بێت و ئه‌و پرسه‌ خه‌ڵك زیاتر برسی‌ ده‌كات”.

س:snn

پـــەیـــوەنــدیــدار