بـــەپــەلــە
ریفراندۆم و وەفدی یەکێتی لە ئێران!

ریفراندۆم و وەفدی یەکێتی لە ئێران!

دەوڵەتی کوردی هەنوکە بۆتە مانشێت و لە سەروی کۆی هەواڵ و ڕوداوەکانەوە سەیر ئەکرێت،ئەم پرسە چاوەڕوان ناکرا بەم ئەندازەیە شەقامی کوردی و هێزەسیاسێکان و نوخبەی ڕوناکبیری ئێمە دابەش بکات،بێگومان رەوای پرسەکەو ئەوەی لە جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ و ئەرگۆمێنتی نەتەوە یەک گرتۆکان و وەسایقە (١٤)خاڵێکەی سەرۆک وڵسندا هاتوە، وائەکەن ئەم بڕوایەمان لا دروست بێت ،ئەمە سەرباری ئەوەی کۆی بزاوتی کوردایەتی لە کۆن و پاشان مێژووی هاوچەرخدا بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەبوە،بەڵام هۆکاری بنچینەی ئەم دابەش بوونە بێ هۆو هۆکاری بابەتی نەبوە ،بەندە پێم وایە هەر لە سەرەتاوە ئەم پرسە بەئەندازەی گەورەییەکەی دراسە و هەڵسەنگاندنی بۆ نەکرا ،بابەتێکی وا پێویست بوو سەرباری خوێندنەوەی بابەتیانەی ڕوداوەکانی دوای داعش و ناوچکەو ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەر نەخشەی سیاسی دونیادا هاتوە ،خوێندنەوەیەکی لۆژیکیشی لە باری ناوخۆییەوە بۆ بکرایە،دروست بوونی دەوڵەت ،باڵاترە لەوەی تەنها بە هێزەسیاسێکان بسپێرێت، چونکە مەرج نیە ئەوەی لە سەرکردایەتیدا بێت ئیتر توانای شەن و کەوی ڕوداوەکانی هەبێت و کەسێکی تر لەدەرەوەی ئەمان سەرنج و لێکدانەوەی بەهەند وەرنەگیرێت ،بۆنمونە ئەوەی بیرۆکەی دەوڵەتێکی بۆ جولەکە لە کۆتای هەشت سەدەکاندا تیوریزەکرد، سەرمایەدارێکی گەورەبوو نەک سیاسیەکی دیار،بۆیە سەرباری خەراپی دۆخی ناوخۆ کە پێم وایە قەت بەئەندازەی ئەم دووساڵ و نیوە خەراپ نەبوە،بۆ ئەم پرسە چەند ناوەندی زانستی و ناوەندی ڕوناکبیری ئێمە ڕاسپێران هەڵسەنگاندن بۆ هەوراز و نشێوەکانی بەردەم ئەم پرسەبکەن؟ جەند لێکۆڵینەوەی ئابوری بۆ کەرتە جیاوازەکانی ئەم وڵاتەکراوەو ڕاسپاردەکانیان بونەتە میتۆدوو داهاتوی ئەم پرسەیان لە سەر بیاناکراوە؟سەرکردایەتی و سەرۆکایەتی هەرێم پرس و ڕاوێژیان لە گەڵ چەند زانکۆیی ئێمە کردوە وەک گەورەترین ناوەندی ئەکادیمی و چەند توێژینەوەیان لێوەرگرتوون، تا وەک ئەرگۆمێنتێک بۆ داهاتووی ئەم پرسە مامەڵەی لەگەڵ بکەن؟

ئەی ئەگەر ئەمانە هیچیان بەهەند وەر نەگیراون ،ئەتوانن یەک ئەزموونی سەرکەوتوی دروست بوونی دەوڵەتمان پێ بڵێن کە بەهەمان دوونیابینی و میتۆدی ئێمە درووست کرابێت،تە نها ڕەوایەتی کێشەیەک بەس نیە بۆ دروست بوونی دەوڵەت بەڵکوو بە ئەندازەی ئەوەش پارێزەر و لێکدانەوەی بابەتی رووداوەکان گرنگن،قسەی جیاواز لە مەڕ پرسی ریفراندۆم و داهاتووی دەوڵەتی کوردی هەرگیز بە مانای دژایەتی نایات هەروەک چۆن ئێستا مەکینەیەکی گەورەی ئعلامی بۆ دابەشکردنی هاوڵاتیان بۆ دژ و پشتیوان دروست کراوە،دابەشکردنی کۆمەڵ بۆ ئەم دوو بۆچونە و بە خائین ناساندنی ئەوانەی بۆچونیان لەسەر ئەم پرسە جیاوازە سەرەتایەکی مەترسیدارە بە ئاراستەی بیناکردنی دەوڵەتێکی تاک رەهەند،جیاوازێکان هەوڵێکە بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی هەرێم لەو مەسجە تێبگات کە ئەم پرسە بۆ کۆی کۆمەڵگایەو کۆمەڵیش دەبێت بە ئەرکی نیشتیمانی خۆی لە بیانا کردنیدا بەشداربێت،پێم وایە سەردانی وەفدی یەکێتی بۆ ئێران و گفتوگۆی ڕاشکاوانەی ئێران لە گەڵ وەفدەکە لە مەڕ داهاتووی هەرێم پەرچەکردارێکی لۆژیکیە بۆ سیاسەتی بێبایەخ کردنی ئێران لە چەند سداڵی ڕابردوودا ،ئێران کە پایتەختی پاراست لە مەترسێکانی داعش سەرۆکایەتی هەرێمی نەجوڵاند بە ئاراستەی هاوسەنگ ڕاگرتنی پەیەوەندێکانی لە گەڵ ئێران – تورکیا،زیاد لە (٥)ساڵە ئێران کەمترین پێگەی لە دونیابینی سیاسەتی دەرەکی هەرێم و لە بەرامبەریشدا هەرێم بۆتە پارویەکی چەور بۆ تورکەکان،ناشبێت چاوەڕوانی لەمە باشتر بکرێت لە ئێران،ئەگەرچی گومانم نیە تورکەکان هەروەک چۆن لە کاتی مەترسێکانی سەر پایتەختی هەرێم بێباک بوون، لەم پرسەشدا لە ئێرانێکان تونتر ئەبن،ئم لێکدانەوەیەم بۆ وەس فو سەنای کەس نیە بەقەد ئەوەی بیننی راستێکانە ،ئەوە راستە هیچ کەس و لایەنێک لە پاکەتێکدا خەریتەی وڵاتەکەمان و دەوڵەتەکەی بە دیاری ناهێنێت ،بەڵام لەگەڵیشیدا بێبایەخ کردنی فاکتەری دەرەکی تێنەگەیشتنە لە پایەیەکی گرنگی پێک هێنانی دەوڵەت ، ،ئەوەی تا ئێستا روون بۆتەوە نە لەسەر ئاستی ناوخۆیی نە لەسەر ئاستی دەرەکی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی سەقامگیر و ئامادەدا نیە کە ئەم پرسە لەمە زیاتر بجوڵێنێت،وە ئەگەر ئەم هەنگاوەی هەرێم یاریەک بێت بە ئاراستەی ناچارکردنی بەغدا بۆ جێبەجێکردنی مافەڕەواکانی خەڵکی کوردستان جێگای تێڕامان و پشتیوانی گەورەیە،کەمن گومانم لەم بارەیەوە هەیە!


فەهمی بورهان

پـــەیـــوەنــدیــدار