بـــەپــەلــە
لە سێیەمین ساڵیادی کارەساتی شەنگالدا پەردە لەسەر کۆمەڵێک حەقیقەتی تاڵ و راستی نەوترا و لادەبرێت

لە سێیەمین ساڵیادی کارەساتی شەنگالدا پەردە لەسەر کۆمەڵێک حەقیقەتی تاڵ و راستی نەوترا و لادەبرێت

لە یادی سێيەمین ساڵەی کارەساتی شەنگالدا ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆرێک بۆ لەتیف نێروەیی بە ناونیشانی (راستییە نەوتراوەکانی شەنگال) رێک دەخات.

ئامانجی ئەنجامدانی ئەم کۆرە یادکردنەوەی کارەساتی شەنگالە کە زامێکی قوڵی سارێژنەکراوی ناخی ئێزدییەکانە و ئەرکی هەموو تاکێکە بەشێوازی جیاجیا بەشداری یادكردنەوەى ئەم کارەساتە بکات.

بڕیارە لەم کۆرەدا لەتیف نێروەیی کۆمەڵێک حەقیقەتی تاڵ و راستی نەوتراو لەسەر شەنگال بخاتەروو، هەروەها جياوازى لە نێوان شەنگال و ناوچە دابرێنراوەکانیتری کوردستان بکات کە ئەو جیاوازیيانه بوونەتە هۆی نارەزایی ئێزدییەکان.

کۆڕەکە رۆژی چوار شەممە لە هۆڵی تەوار کاتژمێر پێنجی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.

 ئامادەبوونتان رێزو وەفایە بۆ قوربانیانی کارەساتەکە

پـــەیـــوەنــدیــدار