بـــەپــەلــە
مه ڵبه‌ندی سلێمانی خولێكی هۆشیاری بۆكادیرانی كرده‌وه‌

مه ڵبه‌ندی سلێمانی خولێكی هۆشیاری بۆكادیرانی كرده‌وه‌

به‌شی ڕاگه‌یاندن و ڕوناكبیری مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی ڕێكخستنی سلێمانی خولێكی سێ ڕۆژه‌ی هۆشیاری بۆكادیرانی كۆمیته‌ی 15ی ڕێكخستنی دوكان كرده‌وه‌.
ئه‌نوه‌رساڵه‌ح عه‌زیز،جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندن و ڕووناكبیری،سه‌باره‌ت به‌ ئامانجی خوله‌كه‌ بۆئاڕاسته‌ رایگه‌یاند:وه‌ك به‌شی ڕاگه‌یاندن و ڕووناكبیری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌رده‌وامین له‌ كردنه‌وه‌ی خوله‌ جۆراوجۆره‌كانمان بۆكادیران و ئه‌ندامانی ڕێكخستنه‌كانمان،بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش خولێكی هۆشیاریمان بۆكادیرانی كۆمیته‌ی 15ی ڕێكخستنی دوكان كردۆته‌وه‌ كه‌ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و وانه‌ بێژی پسپۆڕ به‌ بابه‌ته‌كان وانه‌كان ده‌ڵێنه‌وه‌.
جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند:پرسی گه‌رمی ڕۆژ له‌ ئێستادا ده‌نگدان به‌ (ڕیفراندۆمه‌)ئه وپرسه‌ش ده‌بێت به‌ گرنگیه‌وه‌ لێیی بڕوانرێت وشیكردنه‌وه‌ی بۆبكرێت تا هه‌موان هۆشیاریمان له‌سه‌ر ی هه‌بێت.
جێگای باسه‌ ئه‌م خوله‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژده‌خایه‌نێت كه‌ له‌ هۆڵی كۆمیته‌ی 15ی ڕێكخستنی دوكان له‌ قه‌زاری دوكانی گه‌شتیاریه‌ و 2ی ئابیش خوله‌ به‌ كۆتادێت.
6 5 4 3 2

پـــەیـــوەنــدیــدار