هەڤاڵ ئاسۆ مامەند سەردانی خانەوادەی کۆچکردوو ئازاد کاکەخان دەکات

هەڤاڵ ئاسۆ مامەند سەردانی خانەوادەی کۆچکردوو ئازاد کاکەخان دەکات

هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی مه كته‌بی سیاسی ولێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك.دوای نیوه‌ڕۆی  ئێمڕۆ 5/1/2016 به‌ یاوه‌ری هه‌ڤاڵ(ڕه‌وه‌ند مه‌لامه‌حمود) جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندبه‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشی لێ كردن له‌ خانه‌واده‌كه‌ی سه‌ردانی ماڵی هه‌ڤاڵی كۆچ كردوو(ئازادكاكه‌خان)پێشمه‌رگه‌ی دێرین وكادری (ی ن ك) له‌گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری كه‌ركوك.

به‌ڕێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند ووتی به‌ڕاستی كۆچی ناواده‌ی خوالێ خۆش بوو خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌بوو بۆ(ی ن ك) و مه‌ڵبه‌ند .داواكارین له‌ خودای گه‌وره‌ به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادی بكات و سه‌بووری ئێوه‌ دۆست هه‌ڤاڵه‌كانی بدات ووتیشی له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو دوو كادیری دڵسۆزو قاره‌مانمان له‌ده‌ستدا كه‌ئه‌وانیش هه‌ردوو خوالێخۆشبووكاك(ئازاد) وكاك(هه‌یاس) كه‌وا هه‌ردووكیان به‌ كۆچێكی كت وپڕو له‌ناكاو گیانیان له‌ده‌ستدا.

لای خۆشیانه‌وه‌ كوڕو‌و كه‌س وكاری خوالێ خۆش بوو زۆرسوپاسی به‌ڕێز لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندیان كرد بۆبه‌سه‌ركردنه‌وه‌یان وئاماژه‌یان به‌وه‌دا هاتن وسه‌ردانی كردنی  هه‌ڤاڵانی خوالێ خۆشبووبۆلامان له‌ خه‌مه‌كانمان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

هه‌ڤاڵی كۆچ كردوو(ئازاد كاكه‌ ڕه‌ش) هه‌فته‌ی پێشوو به‌ هۆی نه‌خۆشیه‌كی كت وپڕ كۆچی دوایی كرد.

فوتو ئارام عمر (18) (Copy) فوتو ئارام عمر (16) (Copy) فوتو ئارام عمر (14) (Copy) فوتو ئارام عمر (13) (Copy)

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە