بـــەپــەلــە
گۆڕان ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌..تایبه‌ته‌ ڕیفراندۆم

گۆڕان ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌..تایبه‌ته‌ ڕیفراندۆم

دوای‌ ڕاگه‌یاندنی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌خێر له‌شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌ركه‌وتنی‌ ڕابون مه‌عروف وه‌كو وته‌بێژ، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، “لێدوانه‌كانی ڕابون مه‌عروف ته‌عبیر له‌بۆچونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات”.

نزار مه‌حمود ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌SNNی ڕاگه‌یاندوە، “بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ربۆچونێكی هه‌بێت و هه‌ر بڕیارێك بدات، له‌جڤاتی نیشتمانیه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌درێت”.
ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد، “به‌شداریكردنی‌ ڕابون مه‌عروف په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كه‌مان له‌جوڵانه‌وه‌ی نه‌خێر، په‌یوه‌ندی به‌خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌و دوره‌ له‌بۆچونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌”.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌شی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن گۆڕان بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی خۆیداوه‌، ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتیمانی‌ گۆڕان وتی:”تائێستا هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ نه‌دراوه‌، ئه‌وه‌شی ده‌وترێت له‌وباره‌یه‌وه‌ دوره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌”.

s:snn

پـــەیـــوەنــدیــدار