كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕاگه‌یه‌نراوێكی پێنج خاڵی بڵاوده‌كاته‌وه‌

كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕاگه‌یه‌نراوێكی پێنج خاڵی بڵاوده‌كاته‌وه‌

كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و پێنج خاڵ بۆ دۆخی‌ ئێستای‌ هه‌رێم پێشنیاز ده‌كات.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیدا  ئاماژه‌ به‌دۆخی‌ ئێستای‌  ئابوری‌ و سیاسی‌ هه‌رێم كراوه‌و جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌، “وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سۆنگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ ده‌ربازبون له‌م قه‌یرانه‌ سیاسی و یاسایی و ئابوریه‌ی هه‌رێم تێیكه‌وتوه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین، ئاماده‌ی گفتوگۆین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێم بۆ گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنی سیاسی”.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ پێنج خاڵی‌ خستۆته‌ڕوو ئه‌وانیش ((ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و درێژه‌دان به‌كاری یاسادانان و چاودێری خۆی، لابردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌و چاككردنی بژێوی خه‌ڵك، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم)).

له‌خاڵی‌ چواره‌م و پێنجه‌میشدا كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌، “پرسی ڕیفراندۆم وه‌كو هه‌ر پرسێكی دیكه‌ی گرنگ و چاره‌نوساز له‌په‌رله‌ماندا تاوتوێبكرێت و بڕیاری له‌باره‌وه‌بدرێت، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌كاتی خۆیادا ئه‌نجامبدرێ”.

س:snn

پـــەیـــوەنــدیــدار