بـــەپــەلــە
ئەمریکا ئامادەکاریەکانی بۆ هێرشکردنە سەر کۆریای باکور تەواو کردوە

ئەمریکا ئامادەکاریەکانی بۆ هێرشکردنە سەر کۆریای باکور تەواو کردوە

كۆشكی‌ سپی‌ بڕیاریدا هێرشبكاته‌سه‌ر كۆریای‌ باكورو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌واوی‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ كۆتایی پێهێناو چه‌ك و موشه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی‌ پێویستی‌ سه‌ربازیی بۆ دورگه‌ی‌ گوام ڕه‌وانه‌ كرد، فه‌رمانده‌یه‌كی‌ باڵای‌ ئه‌مریكاش زانیاریی گرنگ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ پۆستی فه‌رمانده‌ی‌ باڵای‌ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ئۆقیانوسی هێمن (PACAF) له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر له‌دوای‌ گه‌یشتنی به‌گوام نوسیویه‌تی:”ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌ی‌ ژاپۆن و كۆماری‌ كۆریادا هاوكاریی بكات”.

ئه‌م لێدوانه‌ له‌كاتێكدایه‌، پێشتر كۆریای‌ باكور كه‌ كیم جۆن ئون سه‌رۆكیه‌تی‌ ڕایگه‌یاندبوو، “پلانێك تاوتوێده‌كه‌م بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی‌ ئه‌تۆمی دژی‌ دورگه‌ی‌ گوام”، هه‌رزوو ئه‌مریكا وه‌ڵامیدایه‌وه‌و چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی‌ شه‌ڕكه‌ری‌ به‌په‌له‌ بۆ گوام نارد.

له‌و تویته‌دا فه‌رمانده‌كه‌ی‌ (باكاف) دوو وێنه‌ی‌ فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی جۆری‌ (بی 1)و (ئێف 15) ده‌بینرا كه‌ كۆكرابونه‌وه‌و به‌ره‌و دورگه‌ی‌ گوام ئاراسته‌ ده‌كران.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ وته‌بێژه‌كه‌ی‌ باكاف به‌یاننامه‌یه‌كی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاشكرایكردوه‌، “دوو فڕۆكه‌ی‌ (بی 1) چونه‌ته‌ پاڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌بنكه‌ی‌ ئاسمانی (ئیسلسۆرس)ه‌وه‌ له‌باشوری‌ (داكوتا) ده‌ستیان به‌گه‌شته‌كه‌یان كرد به‌ره‌و بنكه‌ی‌ سه‌ربازی هێزی‌ ئاسمانی (گوام)”.

جوڵه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكاو هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هێرشكردنه‌سه‌ر كۆریای‌ باكور دوای‌ ئه‌وه‌دێت، فڕۆكه‌كانی‌ ژاپۆن و كۆریا له‌ئۆقیانوسی‌ هێمن ده‌ستیان به‌مانۆڕێك كردوه‌و ئه‌مریكاش بڕیاریداوه‌ هه‌موو هاوكاریه‌كیان بكات.

پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا به‌پیۆنگ یانگی ڕاگه‌یاندبوو، “هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ ئه‌مریكا له‌هه‌ر كوێیه‌كه‌وه‌ بێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ ڕوبه‌ڕوی‌ توڕه‌یی و سوتانی‌ ئێمه‌ ده‌بێته‌وه‌”.

دورگه‌ی‌ گوام دورگه‌یه‌كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادایه‌ له‌ئۆقیانوسی هێمن و نزیكه‌ی‌ دوو هه‌زار میل كه‌وتۆته‌ سنوری‌ كۆریای‌ باكوره‌وه‌و بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی گرنگی ئه‌مریكایه‌ له‌ناوچه‌كه‌و به‌كاردێت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی‌ هێزو ناوه‌ندی ده‌ریایی.

به‌بڕوای‌ چاودێرانی‌ بواری‌ سه‌ربازیی، پێكدادانی‌ نێوان دوو وڵاتی‌ زلهێزی‌ وه‌كو ئه‌مریكاو كۆریای‌ باكور، به‌گه‌وره‌ترین پێكدادانی‌ سه‌ده‌ ئه‌ژمارده‌كرێت و ئه‌گه‌ری‌ وێرانكارییه‌كی‌ گه‌وره‌شی‌ لێده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ وه‌كو ئاشكراكراوه‌، “كۆریای‌ باكور خاوه‌نی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر موشه‌كی‌ كیشوه‌ر بڕو موشه‌كی‌ نایترۆجینیه‌”، ئه‌مریكا به‌وڵاتێكی‌ گه‌وره‌ له‌بواری‌ سه‌ربازیدا ئه‌ژمارده‌كرێت.

س:snn

پـــەیـــوەنــدیــدار