بەڵگە: باندێكی ڕفاندن دەستگیركران سه‌رجه‌میان سەر بە پارتین

بەڵگە: باندێكی ڕفاندن دەستگیركران سه‌رجه‌میان سەر بە پارتین

باندێكی ڕفاندنی هاوڵاتیان له‌سنوری شاری كه‌ركوك، ده‌ستگیر كران ‌و به‌ گوێره‌ی ناسنامه‌كانیشیان، سه‌رجه‌میان سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستانن و ئه‌وه‌ش دوه‌م بانده‌ له‌ ماوه‌ی‌ دوو مانگدا له‌شاری كه‌ركوك ده‌ستگیر كراون و سه‌ر به‌ پارتی بن.

بەپێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سایتی‌ میلله‌ت پرێس، دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگی باندێكی ڕفاندنی هاوڵاتیان له‌سنوری شاری كه‌ركوك، ده‌ستگیر كران ‌و به‌ گوێره‌ی ناسنامه‌كانیشیان، سه‌رجه‌میان سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستانن

دەقی هەواڵەکە:

به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری باندێكی منداڵ ڕفاندن له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیر كران
سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بانده‌كه‌، چه‌كداری پارتی دیموكراتی كوردستانن

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی باوه‌ڕپێكراو ده‌ست په‌یامنێری میلله‌ت كه‌وتوه‌، حسێن موسته‌فا عه‌لی، له‌دایكبوونی ساڵی ١٩٩٩، خوێندكار بووه‌ له‌په‌یمانگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، له‌ ناوچه‌ی نزیك رێگه‌ی به‌غدا، له‌ به‌رواری ٢٤-١١-٢٠١٥ رفێنراوه‌.
زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ رفێنه‌ره‌كان، بریتی بوون له‌ گروپێكی چه‌كدار كه‌ ئوتومبیلێكی هۆندا ئه‌لینترا ی ره‌نگ سپی، ژماره‌ نه‌زانراویان پێ بووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی میلله‌ت، پاش به‌دواداچوونی ورد له‌لایه‌ن ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری له‌ كه‌ركوك، له‌ ٤ی١ی٢٠١٦، سه‌ره‌داوی ئه‌وه‌ ده‌ستكه‌وت كه‌ رفێنه‌ران بینایه‌كیان ئاماده‌ كردووه‌ بۆ چالاكییه‌كانیان و ده‌یانه‌وێت ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن، له‌و بینایه‌ ئاڵوگۆڕی پێ بكه‌ن.

میلله‌ت ئه‌وه‌شی زانیوه‌, كه‌ پشتبه‌ستو به‌ زانیارییه‌كانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری له‌ كه‌ركوك, هه‌ر له‌ناو كه‌ركوك دا ده‌ستبه‌جێ بڕیاردراوه‌ به‌ دروستكردنی مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌دواداچون و ئۆپراسیۆن كه‌ پێكهات له‌ ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیستخبارات و ئه‌منی كه‌ركوك، و هۆبه‌ی رفاندنی سه‌ر به‌ موكافه‌حه‌ی ئیجرامی كه‌ركوك و لیوای ٩ی هێزی پێشمه‌رگه‌.

په‌یامنێری میلله‌ت له‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌وه‌، ئه‌وه‌ی زانیوه‌ كه‌ ئه‌م مه‌فره‌زه‌یه‌، دوای به‌دواداچونی ورد، كه‌مینیان داناوه‌ بۆ ئه‌و بانده‌ رفێنه‌ره‌ و له‌ نزیك بازگه‌ی كفری توانیویانه‌، دوو رفێنه‌ر ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ هه‌ردووكیان كوردن و نیشته‌جێی قه‌زای دوزن.

به‌پێی زانیارییه‌ به‌راییه‌كان، ئه‌ندامانی ئه‌و بانده‌، بریتین له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ( ه. م . غ) له‌دایكبوی ساڵی ١٩٨٩ و (ر. ر. ح) له‌دایكبوی ساڵی ١٩٨٩. هه‌ر له‌و كه‌مینه‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئوتومبیله‌ هۆندا ئه‌لینترا ره‌نگ سپییه‌كه‌دا و توانرا، رفێنراوه‌كه‌ ( حسین موسته‌فا عه‌لی) به‌ سه‌لامه‌تی رزگار بكرێ.

دوا به‌دوای ئه‌مه‌ش، مه‌فره‌زه‌كه‌، زانیارییان ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر ( ص. ب) كه‌ كه‌سی سێهه‌می ناو بانده‌ رفێنه‌ره‌كه‌ بوو. پاش گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان بۆ ده‌زگای دژه‌ تیرۆری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئاسایشی دوزخورماتو و به‌ ئاگاداری قایمقامی دوز، هه‌ڵمه‌تێك ئه‌نجامدرا و (ص. ب)یش ده‌ستگیر كرا.

په‌یامنێری میلله‌ت, ئه‌وه‌ی زانیوه‌, كه‌ له‌كاتێكدا رفاندنی منداڵ له‌ كه‌ركوك په‌ره‌یسه‌ندووه‌, لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م تۆمه‌تبارانه‌ به‌رده‌وامه‌.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ش كه‌ له‌كاتی ده‌ستگیركردنی بانده‌كه‌دا, كه‌وتۆته‌ ده‌ست هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م بانده‌ سه‌رجه‌میان چه‌كداری پارتی دیموكراتی كوردستانن. هه‌ڵگری ناسنامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی – مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی، لقی ٢٢ی گه‌رمیان و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی بوون.

شایانی بیرهێنانه‌وه‌یه‌، له‌ دوو مانگی رابردودا، هێزه‌كانی ئاسایش له‌ چه‌مچه‌ماڵ، باندێكی تری رفاندن و دزییان ده‌ستگیر كرد، كه‌ ئوتومبیلێكیان له‌ كه‌ركوك به‌ره‌و چه‌مچه‌ماڵ دزیبوو. ئه‌و بانده‌، كارمه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان بوون له‌ كه‌ركوك، و له‌كاتی بردنی ئوتومبیله‌كه‌دا بۆ رانییه‌، له‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیر كران. دوو ئه‌فسه‌ری ئاسایشی سه‌ر به‌ پارتی له‌ كه‌ركوك، له‌ كاتێكدا ئوتومبیلێكی دزییان پێ بوه‌, له‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركران. كۆتایی مانگی ١١ی ٢٠١٥، نه‌قیب ( ص. ش) و مولازمی یه‌ك (گ. ع) سه‌ر به‌ ئاسایشی پارتی له‌ كه‌ركوك، له‌كاتێكدا ئوتومبیلێكی دزییان پێ بوه‌ كه‌ جۆری پیكاشۆ مۆدێل ٢٠١٣ بووه‌ و موڵكی عه‌میدێكی خانه‌نشینی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بووه‌، له‌لایه‌ن ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵی (ی.ن.ك)یه‌وه‌ ده‌ستگیر كران.

1 2 3 4 5

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە