یه‌كه‌مین ساڵیادی تیرۆركردنی وه‌دات حسێن به‌ڕێوه‌ده‌چێت

یه‌كه‌مین ساڵیادی تیرۆركردنی وه‌دات حسێن به‌ڕێوه‌ده‌چێت

مه‌راسیمی یه‌كه‌مین ساڵیادی شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نوس و په‌یامنێری ئاژانسی رۆژ نیوز (وه‌دات حسێن ) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌م مه‌راسیمه‌ بۆ پشتیوانی كردنه‌ له‌ ئازادی رۆژنامه‌وانی و هاوده‌نگیكردنه‌ بۆ ئاشكرا كردنی بكه‌رانی تیرۆری رۆژنامه‌نوسان.

مه‌راسیمه‌كه‌ سه‌عات 5 پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 13-8-2017 له‌ هۆڵی ته‌وار له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

رۆژی 13-8-2016 رۆژنامه‌نوس وه‌دات حسێن له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ هێرشی ده‌كرێته‌ سه‌ر و دوای ئه‌وه‌ی زۆر به‌توندی ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت له‌ نێوان شاری دهۆك و قه‌زای سمێڵدا لاشه‌كه‌ی فرێده‌درێت و دواتر گیان له‌ده‌ستده‌دات.

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئاژانسی رۆژ نیوز

پـــەیـــوەنــدیــدار