بـــەپــەلــە
ئاسایشی سلێمانی سزادانی پێنج كەسی راگەیاند

ئاسایشی سلێمانی سزادانی پێنج كەسی راگەیاند

ئاسایشی‌ سلێمانی‌ بەتۆمەتی‌ بەكارهێنانی‌ ماددەی‌ هۆشبەر ،سزادانی‌ پێنج كەسی‌ لەلایەن دادگاوە راگەیاند.

بەپێی‌ راگەیەنراوێكی‌ ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ كەناڵی گەلی كوردستان نێردراوە، ئەو كەسانە لەرۆژانی‌ پێنج و شەشی‌ ئەم مانگەدا دەستگیركراون، دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەكانیان و ناردنیان بۆ دادگا، لە ڕۆژی ( 6/8/2017 ) لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانیەوە سزادران.

سەرجەم تۆمەتبارەكان پیشەیان كاسبەو دوانیان بە ساڵێك زیندانی‌ و یەكێكی‌ تریان بە ساڵ و نیوێك سزادراون، هەروەها تۆمەتبارێكی‌ تریان بەشەش مانگ و ئەوەی‌ تریش بەهەشت مانگ زیندانی‌ سزادراون.

بەپێی راگەیەنراوەكە، جگە لەو سزایانە، هەر پێنج كەسەكە بەبڕی چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار غەرامەكراون.

پـــەیـــوەنــدیــدار