بە وێنە: کونسوڵی ئەمریکا گەیشتە لای هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

بە وێنە: کونسوڵی ئەمریکا گەیشتە لای هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدو کونسوڵی گشتی ئەمریکا لەھەرێم کۆبونەوەو ھەلومەرجی سیاسی کوردستان و پەیوەندیەکانی ھەرێم و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تاووتوێکران.

 

ئەمڕۆ 10ی ئابی 2017  لەدەباشان، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە(کین گرۆس) کونسوڵی گشتی ئەمریکا لەھەرێمی کوردستان، لەدیدارێکدا بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی و ئابوریی عیراق و ھەرێمی کوردستان تاووتوێکران.

لەو دیدارەدا کە بافڵ تاڵەبانی لێپرسراوی کاروباری دژەتیرۆر ئامادەیبوو، گفتوگۆکرا لەبارەی شەڕی تیرۆرو قۆناغی دوای داعش و ڕۆڵی ھێزو لایەنە سیاسییەکان.

2 1

پـــەیـــوەنــدیــدار