بـــەپــەلــە
گۆڕان خوازیارە لە گەڵ یەکێتی به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن

گۆڕان خوازیارە لە گەڵ یەکێتی به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن

دوای‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ كۆمسیۆنی باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم له‌باره‌ی‌ پابه‌ندبونیان به‌واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌یه‌كی‌ تشرینی دوه‌می‌ ئه‌مساڵدا, بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان داوایه‌كی به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی‌ یه‌كێتیی‌ ده‌كات، به‌رپرسێكی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش ده‌ڵێت:”پێناچێت یه‌كێتیی‌ و گۆڕان بتوانن به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن”.

 

عه‌بدولڕه‌حمان موهه‌ندیس ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاندوە، “یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ ده‌باشانی‌ نێوان یه‌كێتیی‌ و گۆڕان پێكهێنانی‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كی‌ هاوبه‌شه‌ له‌نێوان هه‌ردولا، به‌جۆرێك بتوانرێت ئاماده‌سازیی بكه‌ن و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌یه‌ك لیست به‌شداربن”.
وتیشی‌:”تائێستا هاوپه‌یمانێتیه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ پێكنه‌هێنراوه‌، جگه‌له‌وه‌ش پێكهێنانی‌ ئه‌و ئیئتیلافه‌ نیه‌تپاكی نیشانده‌دات كه‌ بتوانرێت  بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌یه‌ك لیستی‌ هاوبه‌ش ئه‌و دولایه‌نه‌ به‌شداریی بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه‌”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ گۆڕان ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، “ئێمه‌ وه‌ك گۆڕان ئاماده‌ین بڕگه‌كانی‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێبكه‌ین و چاوه‌ڕوانی‌ یه‌كێتیی‌ ده‌كه‌ین، به‌جۆرێك كه‌ بتوانرێت هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نرێت و ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی‌ لیستێكی‌ هاوبه‌ش بكرێت، به‌ڵام پێناچێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌مساڵ بتوانرێت به‌یه‌ك لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین”.

پـــەیـــوەنــدیــدار