سه‌رۆك كۆمار په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ پادشای ئیسپانیا ده‌نێرێت

سه‌رۆك كۆمار په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ پادشای ئیسپانیا ده‌نێرێت

سه‌رۆك كۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسوم پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی  پادشی ئیسپانیا خاوه‌نشكۆ فیلیپی شه‌شه‌م كردوه‌ بۆ قوربانیانی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ تیرۆرستییه‌ی كه‌له‌ شه‌قامێكی گه‌شتیاریی له‌ سه‌نته‌ری شاری به‌رشه‌لۆنه‌ كرایه‌  سه‌ر هاووڵاتیان و به‌ ئۆتۆمبێل  خه‌ڵكی بێ دیفاع كران به‌ژێره‌وه‌، هاوكاریی گه‌لی عیراقی له‌گه‌ڵ گه‌لی ئیسپانیای دۆستدا دژی تاقمه‌ تیرۆرسته‌ تاوانباره‌كان و ئاماده‌یی عیراقی دوپاتكرده‌وه‌ بۆ هاریكاریی له‌قه‌ڵاچۆكردنی تێرۆردا.

ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌ نامه‌كه‌یه‌ :
“خاوه‌نشكۆ شا فیلیپی شه‌شه‌می به‌ڕێز ،
پادشای ئیسپانیا ،
به‌ناوی خۆم و گه‌لی كۆماری عێراقه‌وه‌  ماته‌مینیی قوڵتان بۆ ده‌رده‌بڕین  له‌ به‌رامبه‌ر   قوربانیه‌ بێ دیفاعه‌كانی ئه‌و په‌لاماره‌ تێرۆرتستییه‌ سامناكه‌ی  كه‌ ئوتۆمبیلێك له‌ شه‌قامێكی گه‌شتیاریی له‌ سه‌نته‌ری شاری به‌رشلۆنه‌ رێبوارانی بێ دیفاعی كرد به‌ ژێره‌وه‌  . له‌ كاتێكدا پشتگیریی و هاوكاریی گه‌لی عێراق له‌گه‌ڵ گه‌لی ئیسپانیای دۆستدا دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ دژی تاقمه‌ تێرۆریسته‌ تاوانباراه‌كان ،به‌ توندیش ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌مو قانونه‌ ئاینییه‌كان و نه‌ریت و پێودانگه‌ مرۆییه‌كانه‌، داوای هه‌رچی زوتری چاكبونه‌وه‌ش  بۆ بریندار و به‌ركه‌وتوان ده‌كه‌ین .

فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆماری عیراق

پـــەیـــوەنــدیــدار